
زانکۆی کۆیه ساڵی 2003 دامه‌زراو تائێستاش به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو گه‌شه‌ی کردووه. له‌ساڵی 2010 دا هه‌یکه‌لیه‌تی زانکۆی کۆیه گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هات و له سیسته‌می کۆلیژیه‌وه گۆڕدرا بۆ سیسته‌می فه‌که‌ڵتی به‌مه‌به‌ستی زیادکردن و به‌ره‌وپێشبردنی کارلێکی نێوان بواره ئه‌کادیمیه وێکچوه‌کان.
له‌ئێستادا زانکۆی کۆیه له‌چوار فه‌که‌ڵتی پێک هاتووه، ئه‌وانیش بریتین له‌هه‌ریه‌ک له فه‌که‌ڵتیه‌کانی ( ئه‌ندازیاری، زانست و ته‌ندروستی، مرۆڤایه‌تیه‌کان و زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وه‌هه‌روه‌ها فه‌که‌ڵتی په‌روه‌رده ) له‌گه‌ڵ 25 به‌ش له‌بواره جیاوازه‌کاندا، وه‌کو به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وت، ئه‌ندازیاری جیۆته‌کنیکی، ده‌رونناسی پزیشکی، زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی و مایکڕۆبایه‌لۆجی پزیشکی له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش.
دوابه‌دوای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی به‌هاری ساڵی 1991 و ئازادکردنی به‌شێکی زۆری کوردستانی عێڕاق، پڕۆسه‌ی به‌ره‌وپێش بردنی که‌رتی په‌روه‌رده بووه پلانێک و سیاسه‌تێکی به‌رده‌وام له دامه‌زراوه‌ی کوردی‌دا. له‌م نێوه‌نده‌دا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕۆڵێکی به‌رچاوی بینی له بنیادنانی دامه‌زراوه ئه‌کادیمیه‌کاندا. سه‌رباری گه‌شه‌پێدانی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دوباره زانکۆی سلێمانی کرده‌وه و زانکۆی دهۆکیشی دامه‌زراند.
له‌پڕۆسه‌ی بهدهوامبونی گرنگی پێدانی زیاتر به خوێندنی باڵا وه‌کو پێویستیه‌کی بابه‌تی و زانستی، حومه‌ت هه‌ردوو کۆلێژی په‌روه‌رده و شه‌ریعه‌ی له کۆیه کرده‌وه که سه‌ربه زانکۆی سلێمانی بوون. دواتر ئه‌م دوو کۆلێژه بوونه به‌ردی بناغه‌ی دامه‌زراندنی زانکۆی کۆیه. به‌م شێوه‌یه له 11 ی تشرینی یه‌که‌می ساڵی 2003 به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان د. به‌رهه‌م ساڵح و خوێندکاران و مامۆستایان، به‌ردی بناغه‌ی زانکۆی کۆیه له‌لایه‌ن به‌ڕێز جه‌لال تاله‌بانیه‌وه دانرا.
به‌پێی فه‌رمانێکی وزاری ژماره 370/1/6 له‌به‌رواری 28 ی کانوونی دووه‌می ساڵی 2004 که‌له‌لایه‌ن وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی زانستی ده‌رکرا وه به‌گوێره‌ی ماده 1ی فه‌رمانی سه‌روکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره ( 218 ) له‌به‌رواری 29 ی تشرینی دووه‌می 2003 زانکۆی کۆیه بۆساڵی خوێندنی 2003-2004 دامه‌زرا. له‌کۆتایی ساڵی خوێندنی 2003-2004، یه‌که‌م ئاهه‌نگی خولی ده‌رچوونی خوێندکارانی زانکۆی کۆیه له‌به‌رواری 20 ی ته‌موزی ساڵی 2006 به‌ڕێوه‌چوو.
