زانکۆی کۆیە لە هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ئۆڵستەر لە وڵاتی ئیرلەندی باکوور کۆنفڕانسی نێونەتەوەییی "پەروەردە، ئاشتی و دادپەروەری" لە چوارچێوەی پڕۆژەی "EPP" لە ڕۆژانی ١١ و ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ی زایینی بەڕێوەدەبات.
تۆڕی پەروەردە، ئاشتی و سیاسەت "EPP" پێکهاتوو لە پڕۆژەیەکی هاوبەشی زانکۆی کۆیە لە هەرێمی کوردستان و زانکۆی ئۆڵستەر لە وڵاتی ئیرلەندی باکوور کۆنفڕانسی نێونەتەوەییی "پەروەردە، ئاشتی و دادپەروەری" لە رۆژانی ١١ و ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ی زایینی بەڕێوەدەبات.
ئەم کۆنفڕانسە لە ئاستی نێودەوڵەتییی بەڕێوەدەچێ و بە کۆکردنەوەی توێژەران هەوڵدەدات ڕۆڵی پەروەردە لە ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو بۆ بەهێزکردن و بەردەوامیی ئاشتی بخاتەڕوو.
لینکی ماڵپەڕی کۆنفرانسەکە:
https://conferences.koyauniversity.org/index.php/Edu/EPE2024
News Date
Image