بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە مەڕاسیمی کۆتاییی خولی "پەرەپێدانی شارەزاییە کارگێڕییەکان" لە فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق، ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە و مامۆستایان و فەرمانبەرانی فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە، مەڕاسیمی کۆتاییی خولی "پەرەپێدانی شارەزاییە کارگێڕییەکان" لە فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتییەکان بەڕێوەچوو.
ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ٣١ی تەمووزی ٢٠٢٤ی زایینی، بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق، ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە و مامۆستایان و فەرمانبەرانی فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە مەڕاسیمی کۆتاییی خولی "پەرەپێدانی شارەزاییە کارگێڕییەکان" بەڕێوەچوو.
سەرەتای مەڕاسیمەکە بە ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد و دواتر ڕاگری فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. الهام مجید وتارێکی پێشکەش کرد.
بڕگەی دواتر تایبەت بوو بە وتاری سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق، سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە گرینگیی بەڕێوەچوونی ئەم خولانە کرد بەتایبەتی کە بەڕێوەبردنی خولی جۆراوجۆر بۆ بردنەسەری تواناییە زانستی و کارگێڕییەکانی ستاف و فەرمانبەرانی زانکۆ دەچێتە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە .
خولی "پەرەپێدانی شارەزاییە کارگێڕییەکان" خولێکی تایبەت بە فەرمانبەرانی فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بوو و تێیدا بابەتە پەیوەندیدارەکانی بواری کارگێڕی لە ماوەی پێنج ڕۆژ و لەلایەن پ.ی.د. بڕوا سەردار مامۆستای زانکۆی کۆیە پێشکەش کرا بە مەبەستی پەرەپێدانی توانا کارگێڕییەکانی فەرمانبەران و ئاسانکاریی زیاتر لە بەڕێوەچوونی کاروبار و پڕۆسە کارگێڕییەکان.
ئەم خولە هاوئاهەنگ لەگەڵ پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و کۆڵەکەی "پەرەپێدانی تواناکان" لە ماوەی پێنج ڕۆژ واتە ڕۆژەکانی ٢١ بۆ ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٤ی زایینی بەڕێوەچوو و تێیدا بابەتەکانی بنەماکانی کارگێڕی،بەڕێوەبردنی نووسینگە و سکرتارییەت، بەڕێوەبردنی کات، ئەتەکێت و ڕاپۆرت نووسین و چۆنییەتی نووسینی نووسراوە کارگێڕییەکان پێشکەش کران .
دابەشکردنی بڕوانامە بەسەر فەرمانبەرانی بەشداربووی خولەکە بەشی کۆتاییی مەڕاسیمەکە بوو.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia