سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق لە سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە سەرۆکی زانکۆی تەکنیکیی باشوور پ.د عەدنان عبداللە عتیق و شاندی یاوەری کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١٤ی ئابی ٢٠٢٤ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق بەئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە پێشوازییان لە سەرۆکی زانکۆی تەکنیکیی باشوور، پ.د عەدنان عبداللە عتیق و شاندی یاوەری کرد.
لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە، بەخێرهاتنی سەرۆکی زانکۆی تەکنیکیی باشوور بۆ زانکۆی کۆیە کرد و خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانەکەیان دەربڕی و لە چەند وتەیەکدا باسی مێژووی دامەزراندنی زانکۆی کۆیەی لەسەردەستی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی کرد و پێکهاتەی ئاکادیمی، ئیداری و ئاستی زانستیی زانکۆی کۆیەی بۆ شاندی میوان خستەڕوو.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە، ئاماژەی بەوە کرد کە زانکۆی کۆیە پلانی ستراتیژیی پێنج ساڵەی خۆی داناوە و بەپێی ئەو پلانە نەخشەڕێگای زانستی، ئەکادیمی، توێژینەوە، پەیوەندییەکان، پەرەپێدانی سەرچاوەکان و گۆڕینی زانکۆ بۆ زانکۆیەکی سەوزی داناوە.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق باسی لە ئاستی گۆڤارەکانی زانکۆی کۆیە و بە تایبەتی گۆڤاری ئارۆ کە وەکو یەکەم گۆڤار لەسەر ئاستی عێراق ئیمپاکت فاکتەری ١.٢ی بەدەستهێنا کرد و هەنگاوەکانی زانکۆی کۆیەی بۆ پێشکەوتن لە ڕیزبەندە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان خستەڕوو.
لای خۆیەوە سەرۆکی زانکۆی تەکنیکیی باشوور پ.د عەدنان عبداللە عتیق خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی زانکۆی کۆیە و پێشوازیی گەرمی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجوومەن دەربڕی و ستایشی مێژوو، ئاست و پێگەی زانستی و ئەکادیمیی زانکۆی کۆیەی کرد.
سەرۆکی زانکۆی تەکنیکیی باشوور، ئاماژەی بەوە کرد کە زانکۆکەیان خۆشحاڵ دەبن و ئامادەن یادداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ زانکۆی کۆیە واژوو بکەن و ئەوەی ڕاگەیاند کە دەرگاکانی هەماهەنگی لە بوارە زانستییەکان، ئەنجامدانی کۆنفرانس و وۆرکشۆپی هاوبەش، کردنەوەی خولی راهێنان و میوانداریکردنی خوێندکار و ستافی ئەکادیمی لەگەڵ زانکۆی کۆیە واڵا دەبێت.
دواتر، لە ژووی ئەنجوومەنی زانکۆ بەڕێوەبەری سەنتەری خوێندنی بەردەوام لە زانکۆی تەکنیکیی باشوور د. ماهر طالب الشمخاني پریزێنتێیشنێکی زانیاری دەربارەی زانکۆی تەکنیکیی باشوور پێشکەش کرد.
هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق یاوەری سەرۆکی زانکۆی تەکنیکیی باشوور پ.د عەدنان عبداللە عتیق کرد و تاقیگەکانی فاکەڵتیی ئەندازیاری و ڕاگەرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانیان بەسەرکردەوە و لەلایەن مامۆستا و سەرپەرشتیاری تاقیگەکانەوە ڕوونکردنەوە و زانیارییان پێدرا.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia