تێزی دکتۆرای “سەرهەد احمد فرخە” لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا
تێزی دکتۆرای “سەرهەد احمد فرخە” لە بواری ئەندازیاریی نەوت بەناونیشانی “ Modeling and Verification of “multi component Gas-Liquid Flow in Wellbores
لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
دوانیوەڕۆی پێنجشەممە ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ی زایینی، گفتوگۆی تێزی دکتۆرای “سەرهەد احمد فرخە” لە بواری ئەندازیاریی نەوت بەناونیشانی “ Modeling and Verification of “multi component Gas-Liquid Flow in Wellbores
لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە پ.د. مزهر مهدی ابراهیم صالح الدوری سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی تکریت، پ.د. لقمان عزیز عبدالکریم ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی زاخۆ، پ.د. عزت نیازی سلیمان ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کەرکووک، پ.ی.د. جعفر عبداللە علی ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. سیف طلال منجی ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق لە زانکۆی کۆیە و پ.د. نۆڤادیا شوهام لە زانکۆی تۆڵسای وڵاتی ئامریکا ئەندامی لێژنە و سەرپەرشتانی توێژینەوە.
ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.