بەسەرپەرشتی سەنتەری بەهار بۆ زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی کۆیە تاقیکردنەوەی ئاستەکانی زمانی ئینگلیزی بەڕێوەچوو

لە ماوەی سێ ڕۆژدا سەنتەری بەهار بۆ زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی کۆیە سەرپەرشتی پرۆسەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ئاستەکانی زمانی ئینگلیزی کە بەشێوەی ئۆنڵاین بەڕێوەچوو کرد.

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، تاقیکردنەوەی ئاستەکانی زمانی ئینگلیزی بە سەرپەرشتی سەنتەری بەهار بۆ زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی کۆیە بۆ ٢١٠ خوێندکاری بەشداربوو لە هەرچوار ئاستەکەی فێربوونی زمانی ئینگلیزی کۆتایی هات. 

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری سەنتەری بەهار بۆ زمانی ئینگلیزی د. احمد عبد العزیز محمد، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ یەکەم جارە ئەم تاقیکردنەوە نیودەوڵەتییە لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەدەچێت و باسی لەوەش کرد کە دوای تەواوبوونی خولەکانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆ هەرچوار ئاستەکە کە بەشێوازی ئۆنڵاین و ئامادەبوون لە سەنتەری بەهار بەڕێوەدەچوو تاقیکردنەوەکان ئەنجامدراوە.

بەڕێوەبەری سەنتەری بەهار بۆ زمانی ئینگلیزی، ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمساڵ زانکۆی کۆیە داوای ئەوەی کردووە کە پێویستە تاقیکردنەوەکان لە تاقیگەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبچێت و خۆشبەختانە وەزارەتی خوێندنی باڵاو و توێژینەوەی زانستی و ڕێکخراوی ئیمپریالی هاوبەشی پرۆسەکە ڕەزامەندییان نیشانداو و بەمشێوەیەش ئارک و بارگرانییەکیان لە ئەستۆی خۆێندکاران کەمکردووەتەوە.

د. احمد عبد العزیز محمد، ئاشکراشیکرد کە لەم تاقیکردنەوەدا کۆی گشتی ٢١٠ خوێندکار لە هەر چوار ئاستەکە بەشدارییان لە تاقیکردنەوەکاندا کردووە کە؛ حەوت بەشداربوو لە ئاستی (Advanced )، ٥٧ خوێندکاری ئاستی مامناوەند (Intermediate )، ١١٥ خوێندکار لە ئاستی (Elementary ) و ٣١ خوێندکاریش ئاستی (Beginner) بوون.

بەپێی یادداشتنامەیەکی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پەیمانگای ئیمپریال ئینگلیشی بەریتانی تاقیکردنەوەکانی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی، خولەکانی زمانی ئینگلیزی و تاقیکردنەوەی کۆتایی ئاستەکان بەشێوازی ئۆنڵاین و بەسەرپەرشتی هەردوولا بەڕێوەدەچێت.

Green Koya University

Green Koya University

Green Koya University

Green Koya University

Green Koya University

Green Koya University

 Koya University
 

News Date
Image
Koya University
Description / Summary
هەواڵ: محمد سیدگوڵ