سێ مامۆستای زانکۆی کۆیە بەشداربوون لە سیمپۆزیۆمێکی نێودەوڵەتی لە شاری دهۆک
پ.ی.د الهام مجید قادر، ڕاگری فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە، د. مەریوان ظاهر سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی لە فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان و پ.ی.د پەیمان زۆراب عزیز سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی لە فاکەڵتیی پەروەردە بەشداربوون لە سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی " Interculturality and New Trends in Teaching-Learning English as a Foreign Language symposium " لە شاری دهۆکی باشووری کوردستان.
ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ زایینی، سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی "Interculturality and New Trends in Teaching-Learning English as a Foreign Language symposium" بە میوانداریی زانکۆی دهۆک و لەلایەن ڕێکخراوی "TESOL Kurdistan" بەڕێوەچوو، ئامانجی ئەم سیمپۆزیۆمە کۆکردنەوەی توێژەران و شارەزایانی بواری زمانی ئینگلیزیی بوو لەدەوری یەکتر و لە ئاستی نێونەتەوەیی بەمەبەستی گفتوگۆی شێوازەکانی پەروەردە و فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و هاوکات بابەت نێوان کولتووری وەک بەشێکی پەیوەندیدار بە پرسی خوێندنی زمانی دووەم و پەیوەندی لەگەڵ زمانی زگماکی.
شاندێکی زانکۆی کۆیە بە سەرپەرشتی ڕاگری فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە پ.ی.د الهام مجید قادر و سەرۆکی بەشەکانی زمانی ئینگلیزی لە فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان و پەروەردە د. مەریوان ظاهر و پ.ی.د پەیمان زۆران عزیز لەم سیمپۆزیۆمەدا بەشداربوون.
شایانی ئاماژەیە هەر لە پەراوێزی ئەم سیمپۆزیۆمەدا شاندی زانکۆی کۆیە لەگەڵ ڕێکخراوی ئامریکایی " Pinnacle Teaching Solutions " گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە کاری دوولایەنەی ئاکادیمی و برەودان بە پەیوەندیی نێوان و هەروەها شاندەکە لەگەڵ د. مەڕوان عبدی بەڕێوەبەری
"Kurdistan Association of TESOL Educators " کۆبوویەوە بەمەبەستی دروستکردنی پردی پەیوەندی و ريخساندنی کاری پێکەوەیی بۆ پێگەیاندنی ستافی ئاکادیمیی زانکۆی کۆیە لە بواری خوێندن و پەروەردەی زمانی ئینگلیزی.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن، هەواڵسازی کوردی: محمد کریم سیدگوڵ
وەرگێڕی زمانی عەرەبی و هەڵەبڕی زمانی ئینگلیزی: عبدالله عثمان علی
هەواڵسازی کوردی: زانیار محمد محمد امین
گرافیک دیزاینەر، وەرگێڕی زمانی ئینگلیزی: هێمن ابوبکر ابراهیم
وێنەگر: دڵشاد جمیل کاکەڕەش
ئەندازیاری دەنگ: سامان فاتح