ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆنفڕانسی "پەروەردە، ئاشتی و یەکسانی" بەڕێوەچوو
ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆنفڕانسی هاوبەشی زانکۆی کۆیە و زانکۆی ئۆڵستەر ناوسراو بە EPE)) Education, Peace and Equity Conference واتە کۆنفڕانسی پەروەردە، ئاشتی و یەکسانی بەڕێوەچوو.
ئێوارەی یەکشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١٦ی شوباتی ٢٠٢٥ی زایینی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق، نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان د. ئامانج سەعید، نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی فیدڕال سەرۆکی زانکۆی موسڵ پ.د. وحید محموود الابراهیمی، کۆنسۆڵی بەوەکالەتی دەوڵەتی بەریتانیا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان خاتوو شارلۆت دیکسن، ژمارەیەک بەڕیوەبەری گشتیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کەسایەتییە ئاکادیمی و حکوومییەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە، توێژەرانی نێوخۆیی و دەرەکی و مامۆستایانی زانکۆی کۆیە و میوانانی ناوخۆیی و بیانی، ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی " Education, Peace and Equity Conference" واتە کۆنفڕانسی پەروەردە، ئاشتی و یەکسانی بەڕێوەچوو.
ئەم کۆنفڕانسە لەلایەن تۆڕی پەروەردە، ئاشتی و سیاسەت (EPP) و بە هاوکاری زانکۆی کۆیە لە هەرێمی کوردستان و زانکۆی ئۆڵستەر لە ئیرلەندی باکوور ڕێکخرابوو.
سەرەتا د. شێرکۆ کرمانج بەخێرهاتنی ئامادەبووان و میوانانی کرد و پاشان ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نیشتمانیی کۆماری فیدڕاڵی عێراق و سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان دەستی پێکرد.
دواتر پ.د کێڵسی شانکس هاوسەرۆکی پڕۆژەی پەروەردە، ئاشتی و سیاسەت و هەڵگری کۆرسی یوونیسکۆ بۆ پەروەردە و بنیاتنانی ئاشتی و مافەکانی مرۆڤ بابەتێکی لەسەر پڕۆژەی پەروەردە، ئاشتی و سیاسەت (EPP) پێشکەش کرد.
پاشان سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق وتارێکی پێشکەش کرد.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە وتارەکەیدا وێڕای بەخێرهێنانی توێژەران، ئاکادیمیسییەن و میوانان لە پلە و پێگەی جیاوازی حکوومی، زانستی و ئاکادیمی هاوکات گوتی: زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە کۆڵەکەی سەرەکیی " بەنێودەوڵەتیبوون و پێگەی جیهانی"ی پلانی ستراتیژی پێداگری لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان دەکات و لەم ڕێگایەوە هەوڵدەدات هاوئاهەنگی بەهێز لەگەڵ دامەزراوە ئاکادیمییەکان و ناوەندەکانی توێژینەوە لە سەرانسەری جیهان دروست بکات.
پ.ی.د محمد حسیب صدیق لەدرێژەدا ئاماژەی بەگرینگی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی لەم جۆرە لە ئاستی نێودەوڵەتییدا کرد چونکە ئەم کۆبوونەوانە وەک کرۆکی پێکهێنەر و دروستکەری گفتوگۆی جیهانی بۆ ئاڵوگۆڕی هزر و بیری جیاواز کار دەکات.
پاشان د. ئامانج سەعید نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و دواتر د. وحید محموود الابراهیمی سەرۆکی زانکۆی مووسڵ و نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی عێراق وتارێکی پێشکەش کرد.
دواتر کۆنسۆڵی بەوەکالەتی دەوڵەتی بەریتانیا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان خاتوو شارلۆت دیکسن وتارێکی پێشکەش کرد و پاشان هومام غەنام لە یوونیسکۆی عێراق وتەیەکی پێشکەش کرد.
ڕێوڕەسمەکە دوابەدوای ڕەخساندنی هەل و دەرفەتێکی دۆستانە بۆ یەکتریناسینی توێژەرانی جیاواز و لە وڵاتانی جۆراوجۆر کۆتاییی بەکارەکانی خۆی هێنا.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
عثمان کمال ابراهیم، گرافیک دیزاینەر
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ