کارەکانی ڕۆژی دووەم و کۆتایی کۆنفڕانسی "پەروەردە، ئاشتی و یەکسانی" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
کۆنفڕانسی "پەروەردە، ئاشتی و یەکسانی" پڕۆژەی هاوبەشی تۆڕی پەروەردە، ئاشتی و سیاسەت، زانکۆی کۆیە و زانکۆی ئۆڵستەر دوابەدوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی کردنەوە و پێشکەشکردنی ژمارەیەک توێژینەوە لە ڕۆژی یەکەم چالاکییەکانی ڕۆژی دووەم و کۆتایی خۆی لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٥ی زایینی، ڕۆژی دووەمی چالاکییەکانی کۆنفڕانسی "پەروەردە، ئاشتی و یەکسانی" واتە پڕۆژەی هاوبەشی زانکۆی کۆیە، زانکۆی ئۆڵستەر و تۆڕی پەروەردە، ئاشتی و سیاسەت لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
کارەکانی ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسەکە بە دانێشتنی هاتەریپ لە هەردوو هۆڵی سەرەکیی زانکۆی کۆیە و هۆڵی ڤیدیۆ کۆنفرانس بەڕێوەدەچوو.
دانیشتنی چوارەم - A (هۆڵی کۆنفڕانس): پەروەردەی ئاوارەکان: ئاڵنگارییەکان، خۆڕاگریی، و ڕێگاکان بۆ یەکسانیی بەڕێوەبەری دانیشتن: لێسلی ئەی. دۆران
ئەم دانیشتنە تیشک دەخاتە سەر ئاڵنگارییەکانی ئاوارەکان لە دەستگەیشتن بە پەروەردە، بە تایبەتی خۆڕاگرییان و ڕێگاکان بۆ بەدەستهێنانی یەکسانی. ئەم دانیشتنە لێکۆڵینەوە دەکات لە ستراتیژییەکان بۆ زاڵبوون بەسەر بەربەستەکانی وەک ئاوارەبوون، زەبری دەروونی، و سەرچاوە سنوردارەکان، لەکاتێکدا گرنگی پەروەردەی لەخۆگر لە پاڵپشتیکردنی کۆمەڵگە ئاوارەکان دەخاتە ڕوو.
- چیرۆکەکانی خۆڕاگری و کاریگەرییان لەسەر داهاتوو و تێگەیشتنەکانی بنیادنانی ئاشتی لەنێو گەنجە ئاوارەکانی سوریا؛ وەرگرانی دەستێوەردانەکانی فێربوونی کۆمەڵایەتی - سۆزداری پەروەردە لە حاڵەتە فریاگوزارییەکان' توێژەر: سەﻻحەددین ئەل موغاربیل
- تێڕوانینی داڕێژەرانی سیاسەت بۆ ڕێبازی پێشکەوتووانەی ئۆگاندا بۆ پەروەردەی پەنابەران. توێژەر: کێنێدی مۆناری
- خوێندن بۆ منداڵانی پەنابەری سوریا لە لوبنان: نوێنەرایەتی منداڵان لەسەر یەکسانی بەشداریکردن لە پەروەردەی نافەرمی. توێژەر: بڕایان ﻻلی، ئیلینۆر هارگریفس
دانیشتنی چوارەم - B (هۆڵی B): بنیادنانی ئاشتی لەڕێگەی فێرکردن و پێداگۆجی بەڕێوەبەری دانیشتن: د. حەیدەر لەشکری ئەم دانیشتنە تیشکدەخاتە سەر ئەوەی کە چۆن فێرکردن و پێداگۆجی دەتوانن بەشداری بکەن لە بنیادنانی ئاشتی. ڕۆڵی پەروەردەکاران و ڕێگای داهێنەرانە لە پێشخستنی چارەسەرکردنی ناکۆکی، هاندانی لێبوردەیی، و چاندنی کولتوری ئاشتی لە ڕێگای شێوازی فێرکاری گشتگیر و گۆڕانکاری.
- ڕۆڵی مامۆستایان لە پەرەپێدانی بنەماکانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە قوتابخانە ئامادەییەکان لە کۆیە. توێژەر: بەسیدە ئەنوەر، حازم ڕەمەزان
- پەروەردە و فێرکردن وەک ئامرازێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی نادادپەروەری (توێژینەوەیەک لە ناڕەزایەتی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە شاری سلێمانی لە ساڵی ٢٠٢١ لە ڕێگای تیۆری پێداگۆجی ستەملێکراوان لەﻻیەن پاولۆ فرێیر) توێژەر: بورهان ۆ. مەحمود، سارا ک. مەعروف، پەیمان ۆ. ڕەسوڵ
- دەقی بەراییەکان، پێداگۆجی و دوای ملمﻼنێ: فێرکردن لەسەر بنەمای هونەر وەکو ڕێگایەکی لێکۆڵینەوە و بەشداری. توێژەر: سۆفی ڕ. لەین
- ڕۆڵی هونەر لە پەروەردەدا بۆ بنیادنانی ئاشتی و لێکتێگەیشتنی کەلتورە جیاوازەکان لە کەرکوک و نەینەوا . توێژەر: عەدنان شوان
دانیشتنی پێنجەم - A (هۆڵی کۆنفرانس): سیاسەتی پەروەردەییەکان لە ناوچەکانی ملمﻼنێ: ئاڵنگاریی و دەرفەتەکان بۆ بنیادنانی ئاشتی بەڕێوەبەری دانیشتن: د. کاروان م. سعید
ئەم دانیشتنە تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی سیاسەتە پەروەردەییەکان لە ناوچەکانی ملمﻼنێ، بەشێوەیەک کە سەرنج دەخاتە سەر ئاڵنگارییەکان و دەرفەتەکانی بەردەم بنیادنانی ئاشتی. ئەم دانیشتنە زیاتر تیشکدەخاتە سەر ئەوەی کە چۆن سیاسەتەکان دەتوانن سەقامگیریی، لەخۆگرتن و ئاشتەوایی بەرەوپێش ببەن، لە هەمان کاتدا چارەسەرکردنی پرسەکانی وەک سیستەمی پەروەردەی شکستخواردوو، نایەکسانیی و پێویستیبوونی چاکسازی پەروەردەیی.
- دوو ڕوەکەی بەﻻمەرکەزیکردنی سیستەمی پەروەردە بە مەبەستی بنیادنانی ئاشتی: کەروەک وەک نمونە. توێژەر: کاوە ت. جەﻻل، ئەحمەد ا. محمد، ڕیبین ن. کاکەئەمین
- نەمای یەکسانیی لە مافی پەروەردە و کاریگەرییەکانی لەسەر بنیادنانی ئاشتی. توێژەر: مونا م. بالۆ
- بیناکردنی پێوەری سەرچاوەکانی فێربوونی ئاڕاستە و ڕەفتاری ناتوندوتیژی و ئاشتیسازی ﻻی خوێندکارانی ئامادەیی. توێژەر: محمد ن. مستەفا، کاروان مصطفی سعید
- ڕۆڵی سیاسەتەکانی پەروەردەی گشتی لە پەرەپێدانی کەلتوری لێبوردەیی لە عێراق: ئاڵنگارییەکان و چارەسەر. توێژەر: ئەلی یاسین، ئیکڕام ئەل سەوواف
دانیشتنی پێنجەم - B (هۆڵی B): ڕۆڵی خوێندنی باڵا لە بینادنانی ئاشتی و گەشەپێدان: ڕوانگە جیهانییەکان بەڕێوەبەری دانیشتن: د. گەﻻوێژ ب. باپیر
ئەم دانیشتنە باس لە ڕۆڵی خوێندنی باڵا لە بنیادنانی ئاشتی و گەشەپێدان لە ڕوانگە جیهانییەکانەوە دەکا. تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە چۆن زانکۆکان بەشداری دەکەن لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی، و گەشەسەندنی بەردەوام، لە هەمان کاتدا باسکردنی چارەسەرکردنی ئاستەنگەکان و دەرفەتەکان بۆ دامەزراوەکان لە ناوچەکانی دوای شەڕ و ناوچە تازە گەشەسەندووەکان.
- ڕۆڵی زانکۆکان لە بەگژداچوونەوەی تووندڕەویی فیکریی و بنیادنانی ئاشتی. توێژەر: بەرائ م. کەمال، بیناک عەبدوللە
- ڕۆڵی خوێندنی باڵا لە بەهێزکردنی بینادنانی ئاشتی ودەرفەتە ئابورییەکان: ئەنجامی توێژینەوە لە باشووری سودان. توێژەر: کۆت دەیڤد ئەدهال نگوار
- کاریگەریی وانەکانی پێداگۆجی لەسەر بنیادنانی ئاشتی لە سیستەمی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان. توێژەر: سۆران ۆ. ڕەشید، کاروان م. سعید
- داڕشتنی کۆڕسێکی ئەلکترۆنی بۆ فێرکردنی مافەکانی مرۆڤ لەنێو قوتابیانی زانکۆ. توێژەر: احمد ل. غانم
دانیشتنی شەشەم – A (هۆڵی کۆنفڕانس): گوتارەکان لەبارەی خوێندن و پەروەردە لەو ناوچانەی کە نوقمی ملمﻼنێن بەڕێوەبەری دانیشتن: د. نیﻼم ڕاینا
ئەم دانیشتنە باس لە گوتارە جۆراوجۆرەکان دەکات سەبارەت بە پەروەردە لەو ناوچانەی کە نوقمی ناکۆکی و ملمﻼنێ بوون. دانێشتنەکە باس لەوە دەکا کە چۆن خوێندن و پەروەردە لەو جۆرە ژینگانەدا داڕێژڕاون، وە چارەسەرکردنی پرسەکانی وەک دەستڕاگەیشتن، جۆر و و ڕۆڵی لە بنیادنانەوەی کۆمەڵگاکاندا، لە هەمان کاتدا کاریگەریی ملمﻼنێ لەسەر سیاسەتەکانی فێربوون و پەروەردەیی لەبەرچاو دەگیرێت.
- سەرهەڵدانیبە ئەهلیکردنی کەرتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان. توێژەر: کاروان م. سعید
- ئامێزانی کۆمەڵایەتی لە خوێندنگا ئەهلییەکاندا: سیاسەتەکان و تێڕوانین و ئەزمونی خوێندکاران لە هەرێمی کوردستان. توێژەر: سەنگەر ی. ساڵح، خەتاب ا. سلێمان
- دەرئەنجامی پاشەکشەی ئابووری لەسەر پەروەردە لە هەرێمی کوردستانی عێراق: بۆچونی مامۆستایان. توێژەر: هۆزان ص. حسێن
- ڕەنگدانەوەی / دوبارە بەرهەمهێنانەوەی نایەکسانیی کۆمەڵایەتی لە سیستەمی پەروەردەی هەرێمی کوردستان (توێژینەوەیەک لە قوتابخانە ناحکومییەکان) لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر. توێژەر: بورهان ۆ. مەحمود، خەدیجە س. ڕەحمان، و پەیمان ۆ. ڕەسوڵ
- یاسای هاوسەنگی: گرژی و کاریگەری و بۆچونی داڕێژەرانی بەرنامەی خوێندن و پەروەردە لە دۆخی ناکۆکی و قەیرانەکان. توێژەر: گێنێڤیڤ گریر
دانیشتنی شەش - B (هۆڵی B): گوتارەکان لەبارەی خوێندن و پەروەردە لەو ناوچانەی کە نوقمی ملمﻼنێن بەڕێوەبەری دانیشتن: د. احمد ئ. محمد
ئەم دانیشتنە بەدواداچوون بۆ گوتارە جۆراوجۆرەکان دەکات سەبارەت بە پەروەردە لەوانە پەیوەندی پەروەردە و بەردەوامیی؛ پەروەردە و ناسنامە؛ پەروەردە و بەشداریکردنی دایک و باوک؛ پەروەردەی تەندروستی دایکان؛ و زەبری دەرونیی لە نێوان خوێندکاران لەو ناوچانەی کە کاریگەرن بە ملمﻼنێکان.
- گەشەکردنی بەردەوام لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق - لێکۆڵینەوەیەک لەبارەی ئاستەنگە پەروەردەییەکان. توێژەر: بێستون ۆ. نوری، ئەمین ف. شەریف
- لەدایکبوون لە دەرەوەی سنوورەکان: لێکۆڵینەوە لە دۆخی پەروەردەی تەندروستی دایک لە ناوچەی ملمﻼنێ. توێژەر: لێسلی ا. دۆرنان
- بوبوونەوەی تێکچوونی فشاری دەروونی دوای کارەسات و تێکچوونی فشاری دەروونی دوای کارەسات بەشێوەی ئاڵۆز لە نێوان خوێندکارانی قوتابخانە لە شاری کۆیە دوای بۆردومانەکانی ئێران: لێکۆڵینەوەیەکی شیکاریی بڕبڕەیی. توێژەر: زەیتون ا. حەمەد، دەریا ڕۆستەم
- کاریگەری بەشداریکردنی دایک و باوک لەسەر پەروەردەی منداڵان: بەراوردێک لە نێوان خێزانە ئاوارەبوەکان و خێزانە خۆجێیەکان لە کوردستانی عێراق. توێژەر: پێشەوا ج. محمد
- پرسی شوناسی کولتووری لە پەروەردەدا: کەیسی عێراق. توێژەر: ئیکڕام ف. سەواف، علی هـ. یاسین
دانیشتنی حەوت (هۆڵی کۆنفرانس): پەروەردە، دادپەروەری و بنیادنانی ئاشتی لە ناوچەی کاریگەربوو بە ملمﻼنێ و دوای ملمﻼنێ: ئەزمونی سوریا بەڕێوەبەری دانیشتن: بێنوات ماڕتن
لەم دانیشتنەدا تیشک دەخرێتە سەر پەیوەندی نێوان پەروەردە و دادپەروەری و بنیادنانی ئاشتی لە سوریا. دانیشتنەکە لێکۆڵینەوە لەوە دەکات کە چۆن پەروەردە دەتوانێت بەشداری بکات لە دادپەروەری و ئاشتەوایی و بوژانەوە، لە هەمان کاتدا باسی ئاستەنگەکانی دووبارە بنیادنانەوەی سیستەمێکی پەروەردەیی دەکات لە نێوان ملمﻼنێ و ئاوارەبوونی بەردەوامدا
- ڕۆڵی زانکۆکان لە بنیادنانی ئاشتی و پێکەوەیی کۆمەڵایەتی لە قۆناغی پێش چارەسەرکردنی ملمﻼنێکان: زانکۆی شام لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا وەک نمونەیەک. توێژەر: محمد ۆ. بوکایی، یاسر حوسێن
- پەروەردە، ئاوارەبوون و دادپەروەری: دیدگایەکی گۆڕاو لەسەر ملمﻼنێی سوریا توێژەر: ڕوا ئەل تاویل.
- پەروەردە وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی کەلتوریی: کاریگەری سیاسەتەکانی بەعەرەبکردن لەسەر ناسنامەی کورد لە سوریای سەردەمی بەعس. توێژەر: غینوە شوماری
- فرەچەشنی چارەنووسەکان: کاریگەری دەوڵەتی ئیسﻼمی لەسەر خوێندنی باڵا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا. توێژەر: ئیلیس ب. ئێسپینۆسا
دواتر د. شێرکۆ کرمانج وتاری کۆتایی کۆنفرانسەکەی خوێندەوە.
--
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
عثمان کمال ابراهیم، گرافیک دیزاینەر
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ