وۆرکشۆپێک سەبارەت بە ڕەوشی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپی "“گۆڕانکارییەکانی سووریا و کاریگەری لەسەر ناوچەکە“ بەڕێوەچوو.
ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ئازاری ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.د. هشیار زەکی، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە پ.د. سەفین جەلال، مامۆستایانی زانکۆی کۆیە و خوێندکاران و میوانان وۆرکشۆپی "گۆڕانکارییەکانی سووریا و کاریگەری لەسەر ناوچەکە“ لە هۆڵی م. تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەچوو.
وۆرکشۆپەکە لە یەک پانێل پێکهاتبوو و بابەتە پێشکەشکراوەکان بریتی بوون لە:
"گۆڕانکارییە سیاسیەکانی سوریا و لێکەوتەکانی" لەلایەن د. سەربەست نەبی
"چارەنوسی ڕۆژئاڤا لە نێوان تەحەدی ئیقلیمی و ئاسۆی دەولی" لەلایەن م. مسعود عبدالخالق:
"ڕەهەندە مێژووییەکانی کێشەی کورد لە سوریا" لەلایەن د. دارەوان عبدالقادر احمد.
"ئاستەنگە مێژوویی و جوگرافییەکانی بەردەم سەربەخۆیی کوردانی رۆژئاوا" لەلایەن شیلان شریف رشید
هاوکات وۆرکشۆپەکە لەلایەن بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبردرا.
بڕگەی پرسیار و تێبینی بەشداربووان باس و گفتوگۆی وۆرکشۆپەکەی دەوڵەمەنتر کرد و بەم جۆرە وۆرکشۆپەکە کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
عثمان کمال ابراهیم، گرافیک دیزاینەر
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ