سەرۆکی زانکۆی کۆیە سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەگەی (سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار)ی پلانی ستراتیژی کرد

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق  سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەگەی (سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار)ی پلانی ستراتیژی کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی ئاداری ٢٠٢٥، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەگەی (سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار)ی پلانی ستراتیژی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧ کرد. کە پێکهاتوون لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، یاریدەدەرانی ڕاگری سەرجەم فاکەڵتییەکانی زانکۆ و چەند بەڕێوەبەرێک سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەکەی کرد.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە، ئاماژەی بەوە کرد کە هەر لە سەرەتای کارکردن لەسەر ڕەشنووسی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە جەختی لەسەر هەبوونی کۆڵەگەیەکی سەرەکیی تایبەت بە خوێندکاران کردووەتەوە و لەبەر گرنگیی ئەو بابەتە کراوەتە کۆڵەگەی یەکەمی پلانەکە.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، ئەوەی خستەڕوو کە خوێندکاران سەرچاوەیەکی بەهێزی مرۆیی زانکۆیە و دەبێت بە بایەخێکی زۆر و تایبەتمەندییەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و باسی لەوەش کرد کە لە پلانی ستراتیژیدا ئامانج و ستراتیژیی کارکردن لەم کۆڵەگەیەدا ڕوون کراوەتەوە و لیژنەکە دەتوانن لە چوارچێوەیدا کارەکانیان بکەن.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، د. محمد حسیب صدیق لە میانی قسەکانیدا شەش تەوەری سەرەکیی کارکردنی گرنگی پەیوەست بە کۆڵەگەکەی خستەڕوو بە جۆرێک کە ببێتە چوارچێوەی کارکردنی لیژنەکە، ئەوە تەوەرانەی کە سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژی خستییەڕوو:

تەوەری یەکەم: بەرزکردنەوەی ئاستی لێهاتوویی ئەکادیمی

تەوەری دووەم: پەرەپێدانی پیشەیی و پشتگیری لە توانای دامەزراندن

تەوەری سێیەم: پەیوەندی بەهێز لەگەڵ کەرتی پیشەسازی

تەوەری چوارەم: پشتگیری کەسی خوێندکاران

تەوەری پێنجەم: پەرەپێدانی تواناکانی دیجیتاڵی و کارسازی

تەوەری شەشەم: فێربوونی درێژخایەن و بەشداریکردنی خوێندکارانی دەرچوو

 Koya University Koya University

 Koya University Koya University

 Koya University Koya University

News Date
Image
Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
عثمان کمال ابراهیم، گرافیک دیزاینەر
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ