سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق لە سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە شاندێکی " Accelerate India" پێکهاتوو لە د. نیها شارما دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری " Accelerate India" کرد.
ڕۆژی سێشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ٨ی نیسانی ٢٠٢٥ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق پێشوازی لە شاندێکی " Accelerate India" بەسەرۆکایەتیی د. نیها شارما دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری " Accelerate India" کرد.
ئەم دیدارە لە سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە و بە ئامادەبوونی هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د یادگار عبداللە علی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.د هشیار زکی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د ئەژین طاهر صابر، ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە پ.ی.د گەلاوێژ بەکر باپیر و بەڕێوەبەرانی ڕاگەیاندن، پێداگۆجی و سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
زانکۆی کۆیە پێشتر و لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی سێێەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی نەوت و گاز کە لە ڕۆژانی ٢٨بۆ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٤ لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو یادداشتێکی لێکتێگەیشتنی بەمەبەستی کاری پێکەوەیی لەگەڵ " Accelerate India" واژوو کردبوو.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە میانەی ئەم دیدارەدا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی زانکۆی کۆیە لە دروستکردنی پەیوەندیی لەگەڵ دامەزراوەی Accelerate India هاوکات پێداگری لەسەر پەرەپێدانی ئەم پەیوەندییە و گەیاندنی بە ئاستێکی باڵاتری کاری پێکەوەیی کردەوە.
شاندی میوانیش لەلای خۆیانەوە بەگرینگییەوە لە پەیوەندیی خۆیان لەگەڵ زانکۆی کۆیە دوان و هەبوون و پەرەپێدانی پەیوەندیی لەم جۆرەیان وەک زامنی کاری هاوبەشی لە ئاستی هەرێمی و جیهانی بۆ پرس و بابەتە گرینگەکانی دنیای ئەمڕۆی ئاماژە پێکرد.
Accelerate India دەستپێشخەری و پلاتفۆڕمێکی وڵاتی هیندستانە کە لە بوارەکانی کارسازی، پاڵپشتی و ئاسانکاریی دەستپێکی دامەزراوەکان، کارسازان و بەهێزکردنی پەیوەندیی وەبەرهێنەرانی بەتوانا و کۆمپانیاکان لەسەرتاسەری جیهان کاردەکات و ئامانجی ئەم دامەزراوەیە پەرەپێدان و بەهێزکردنی تاک، ڕێکخراوە و دامەزراوە جۆراوجۆرەکانە لەڕێگای دابینکردنی سەرچاوە، ڕاهێنەریی و دەستەبەرکردنی هەلی پەیوەندیدروستکردن.
جێگەی ئاماژە پێکردنە د. نیها شارما لە چوارچێوەی بەشداریکردنی وەکو قسەکەری سەرەکی لە دیداری کارسازی کە بەسەرپەرشتی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەنابی کاک قوباد تاڵەبانی لە شاری سلیمانی بەڕێوەدەچوو سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
عثمان کمال ابراهیم، گرافیک دیزاینەر
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ