سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆی کۆیە بەهاوئاهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان خولێکی تایبەتی بۆ خوێندکاران و لاوان بەناونیشانی "خولی پەرەپێدانی تواناکانی لاوان" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد و لە مەڕاسیمێکدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر بەشداربووان دابەش کرا.

ڕۆژی سێشەممە ١٦ی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ٦ی ئایاری ٢٠٢٥ی زایینی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و جێگری سکرتێری ڕێکخراوی ئازادیی لاوان شکار ستار، ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە لە مەڕاسیمی کۆتاییی خولێکی هاوبەشی سەنتەری کاری زانکۆی کۆیە و ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان بەناونیشانی "خولی پەرەپێدانی تواناکانی لاوان" بەڕێوەچوو.

لەمیانەی مەڕاسیمەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق چەند وتەیەکی پێشکەش کرد، سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە وتەکانیدا ئاماژەی بە گرینگیی بەڕێوەچوونی خولی لەم شێوەیە و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەربڕی و هاوکات ئەم هەنگاوەی کاری پێکەوەیی زانکۆی کۆیەی وەک بەشێک لە پلانی ستراتیژی و کۆڵەکەی سەرەکیی "سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار" پۆلێن کرد و پێداگری لەسەر باوەڕمەندیی زانکۆی کۆیە بۆ کارکردنێکی بوێرانە بۆ وەدیهێنانی ئەم ئامانج و مەبەستە کردەوە 

لەبەشێکی تری مەڕاسیمەکەدا جێگری سکرتێری ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان خاتوو شکار ستار وتارێکی پێشکەش کرد و دواتر بڕوانامە بەسەر مامۆستایانی خولەکە و خوێندکاران و لاوانی بەشداربوو دابەش کرا.

زانکۆی کۆیە مانگی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی بەرانبەر مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٣ی زایینی لە هەنگاوێکی مێژوویی و دەستپێشخەرییەکی گرینگدا پلانێکی ستراتیژیی پێنج ساڵەی ڕاگەیاند، پلانێک کە خاوەنی تایبەتمەندیی گشتگیربوون و وەڵامدەریی ئاڵنگاری، پێویستی و دەرهاویشتە نوێیەکانی کۆمەڵگەی نێوخۆیی و جیهانییە و دەخوازێ لە چوارچێوەی حەوت کۆڵەکەی سەرەکیدا ڕوانگەیەکی وەڵامدەرانە و بەرپرسیارانە برەوپێ بدا و بکاتە ڕۆژباو هەڵبەت کۆڵەکەی سەرەکیی "سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار" سەرچاوەگرتووە لە گۆشەنیگا و تێڕوانینی نوێی زانکۆی کۆیە بۆ خوێندکاران وەک سەرمایەیەکی مرۆیی گرینگ و توێژێکی گۆڕانکاریپێکهێن و پڕ وزە و دڵگەرمی بۆ داهاتووی کۆمەڵگە و نیشتمان.

ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، بەهەماهەنگی سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆی کۆیە، خولێکی پێگەیاندن بۆ لاوان و خوێندکارانی شاری کۆیە کردەوە، لە ژێرناوی (خولی پەرەپێدانی تواناکانی لاوان)  بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە بەرواری ١٣/٤/٢٠٢٥ بۆ ١٧/٤/٢٠٢٥ لە ناو کەمپەسی زانکۆی کۆیە، کە وانەکانی خولەکە لەلایەن ڕاهێنەرانی بە ئەزموون و ئەکادییمیەوە پێشکەشکرا و بەشداربووان بەچەندین وانە و تەکنیکی نوێ ئاشنا کران بە بازاڕی کار و دنیای بزنس، بابەتەکانی خولە بە پێی پێویستی بازاڕی کار داڕێژرابوو.

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە مەڕاسیمی کۆتاییی "خولی پەرەپێدانی تواناکانی لاوان" بەڕێوەچووبە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە مەڕاسیمی کۆتاییی "خولی پەرەپێدانی تواناکانی لاوان" بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە مەڕاسیمی کۆتاییی "خولی پەرەپێدانی تواناکانی لاوان" بەڕێوەچووبە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە مەڕاسیمی کۆتاییی "خولی پەرەپێدانی تواناکانی لاوان" بەڕێوەچوو

 

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە مەڕاسیمی کۆتاییی "خولی پەرەپێدانی تواناکانی لاوان" بەڕێوەچوو
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ