سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی شانشینی هۆلەندا لە هەرێمی کوردستان کرد

 سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی شانشینی هۆلەندا لە هەرێمی کوردستان ئەدریان ئایسلیستین و شاندێکی یاوەری کرد.

 ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ٨ی ئایاری ٢٠٢٥ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق لە دیدارێکی تایبەت و لە سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی شانشینی هۆلەندا لە هەرێمی کوردستان ئەدریان ئایسلیستین و شاندێکی یاوەری پێکهاتوو لە بەڕێوەبەری کاروباری سیاسی خاتوو سیسکا دێ ڤێلد و بەڕێوەبەری سیاسی و ئابووری نالی یووسف کرد.

 ئەم دیدارە بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە و بەڕێوەبەرانی ڕاگەیاندن، پەیوەندییەکان بەڕێوەچوو.

 لەمیانەی دیدارەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی و زانکۆی کۆیە لە سەردانی شاندی کۆنسۆڵخانەی گشتیی شانشینی هۆلەندا هاوکات مێژووی دامەزراندنی زانکۆی کۆیە و پێکهاتەی دامەزراوەیی زانکۆی ڕوونکردەوە و لە بەشێکی دیکەی وتەکانی سەرۆکی زانکۆ پرس و بابەتەکانی وەک پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و دەستپێشخەریی "زانکۆی سەوز"ی بۆ کۆنسۆڵی گشتیی هۆلەندا شاندی یاوەری باسکرد و مۆدێلی ئەندازەیی "زانکۆی سەوز"ی زانکۆی کۆیە بۆ شاندی میوان خستەڕوو.

 لەلای خۆیەوە کۆنسۆڵی گشتیی شانشینی هۆلەندا لە هەرێمی کوردستان ئەدریان ئایسلیستین خۆشحاڵی خۆی لە هاتن بۆ زانکۆی کۆیە و پێشوازیی گەرمی خانەخوێ دەربڕی و هیوا بەردەوامیی پەیوەندیی دوو لایەنەی خواست.

 بەشێکی تری دیدارەکە تایبەت بوو بە بەخشینی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و قەڵغانی زانکۆی کۆیە لەلایەن سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە کۆنسۆڵی گشتیی شانشینی هۆلەندا ئەدریان ئایسلیستین.

هاوکات لە میانی دیدارە دیپلۆماسییەدا و لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا ڕێزلێنانی زانکۆی کۆیە لەلایەن سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق بەخشرایە کامەران عوسمان خوێندکاری دەرچوو زانکۆی کۆیە کە وەک چالاکێکی ڕێکخراوەیی بواری مافەکانی مرۆڤ توانیبووی خەڵاتی نێودەوڵەتیی "Human Rights Tulip" لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی حکوومەتی هۆلەندا لە ساڵی ٢٠٢٤ بەدەست بهێنێت وەک باشترین بەرگریکاری مافی مرۆڤ.

 زانکۆی کۆیە وەک دامەزراوەیەکی زیندوو وێڕای کارکردن بۆ کاریگەریدانان لە بیاڤی ئاکادیمیدا هاوکات لە بیڤای پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانیش دەخوازێ کار و کردەوەی بەرچاو و دیاری هەبێ ڕوانگەیەک کە پاڵپشتە بە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و بەتایبەتی کۆڵەکەی سەرەکیی بەنێودەوڵەتیبوون و پێگەی جیهانی هاوکات بەگرینگیشەوە لە دەستکەوت و بەدەستهێنانەکانی خوێندکاران و دەرچووانی خۆی دەڕوانێت و ئەم سەرکەوتنانە بە بەشێک لە سەرکەوتنی زانکۆ دەزانێ هەربۆیە کۆڵەکەی تایبەتمەندیی "سەرکەوتنی خوێندکار" لەم دونیابینییەوە سەرچاوەی گرتووە.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی شانشینی هۆلەندا لە هەرێمی کوردستان کردسەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی شانشینی هۆلەندا لە هەرێمی کوردستان کردسەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی شانشینی هۆلەندا لە هەرێمی کوردستان کردسەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی شانشینی هۆلەندا لە هەرێمی کوردستان کردسەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی شانشینی هۆلەندا لە هەرێمی کوردستان کردسەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی شانشینی هۆلەندا لە هەرێمی کوردستان کردسەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی شانشینی هۆلەندا لە هەرێمی کوردستان کردسەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی شانشینی هۆلەندا لە هەرێمی کوردستان کردسەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی شانشینی هۆلەندا لە هەرێمی کوردستان کردسەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی شانشینی هۆلەندا لە هەرێمی کوردستان کردسەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی شانشینی هۆلەندا لە هەرێمی کوردستان کردسەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی شانشینی هۆلەندا لە هەرێمی کوردستان کردسەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی شانشینی هۆلەندا لە هەرێمی کوردستان کرد سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی شانشینی هۆلەندا لە هەرێمی کوردستان کرد

سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی شانشینی هۆلەندا لە هەرێمی کوردستان کردسەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی شانشینی هۆلەندا لە هەرێمی کوردستان کرد

سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی شانشینی هۆلەندا لە هەرێمی کوردستان کردسەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی شانشینی هۆلەندا لە هەرێمی کوردستان کرد

سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی شانشینی هۆلەندا لە هەرێمی کوردستان کردسەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی شانشینی هۆلەندا لە هەرێمی کوردستان کرد

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی شانشینی هۆلەندا لە هەرێمی کوردستان کرد
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ