زانکۆی کۆیە و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی خولێکی مەشق و ڕاهێنانیان بۆ خوێندکاران لە بواری نەوت و گاز ڕاگەیاند
بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د محمد حسیب صدیق و سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی باڵیۆز د. محمد سابیر لەمیانەی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانییدا خولێکی مەشق و ڕاهێنان لە بواری نەوت و گاز بۆ خوێندکاران ڕاگەیەندرا.
ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە لە سلێمانی، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ی زایینی بەرانبەر ١٦ی تەمووزی ٢٠٢٥ی زایینی، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانییدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د محمد حسیب صدیق و سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی باڵیۆز د. محمد سابیر خولێکی مەشق و ڕاهێنان تایبەت بە خوێندکارانی بواری نەوت و گاز ڕاگەیەندرا.
ئەم کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییە بە ئامادەبوونی هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د ئەژین طاهر صابر و ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە پ.ی.د گەلاوێژ بەکر باپیر بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی زیاتر و پڕ وردەکاریی خولی مەشق و ڕاهێنان بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەى یادداشتی لێكتێگەيشتنى نێوان دامەزراوەى سەرۆك جەلال تاڵەبانى و زانكۆى كۆيە و بە هەماهەنگى لەگەڵ زانكۆى تەكنيکیی باشوور لە بەسڕە ئەم بەرنامەی مەشق و ڕاهێنانە بۆ خوێندكارانى بەشەكانى ئەندازيارىی نەوت و ئەندازيارىی كيمياوى لە بوارى نەوت و گاز تايبەت بە بەرهەمهێنان و گواستنەوە و پڕۆسێسکردنی نەوت و گاز لە كێڵگە و كۆمپانيا و كارگەكانى بوارى نەوت و گازى نێودەوڵەتى و ناوخۆيى بەڕێوەدەچێت.
زانیارییەکانی خولەکە بەم جۆرەیە:
ماوەى مەشق و ڕاهێنان:
(١٥) ڕۆژ لە ٢٠/٧/٢٠٢٥ تاكو ٥/٨/٢٠٢٥.
ژمارەى خوێندكار و سەرپەرشتيار:
(٤٠) خوێندكار لەگەڵ (٥) مامۆستاى سەرپەرشتيار كە بەم شێوەى خوارەوە دەبێت:
- (٣٦) خوێندكار لە هەردوو بەشى ئەندازيارىی نەوت و ئەندازيارىی كيمياوى لە زانكۆى كۆيە.
- (٢) خوێندكار لە بەشى ئەندازيارىی نەوت و وزە لە زانكۆى پۆليتەكنيكى سلێمانى.
- (٢) خوێندكار لە بەشى ئەندازيارىی نەوت لە زانكۆى كۆمار.
پێنج سەرپەرشتيار لە مامۆستايانی پسپۆڕى هەردوو بەشى ئەندازيارىی نەوت و ئەندازيارىی كيمياوى لە زانكۆى كۆيە.
ئەو شوێنانەى کە لە ماوەی مەشقەکەدا خوێندکاران سەردانيان دەكەن:
- Zubair oilfield.
- ZPEC Chinese co. - China
- Schlumberger co. USA
- Almajal Co. Join venture with different international companies
- Wood Group Co. Scotland
- Lukoil - Russia
- Iron and Steel factory - Turkey join venture
- Petrochemical Industry - Iraq
- North Rumaila Oilfields.
گرینگیی ئەم مەشق و ڕاهێنانە:
١- لايەنى پڕاكتيكى بۆ ئەم پسپۆڕيیانە زۆر گرینگە و ئەمەش دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ ئەو خوێندکارانە بەشداری ئەم مەشقە بکەن بەتایبەت دوای ڕاوەستانی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان خوێندکارانی ئەم بوارە وەک پێویست ناتوانن مەشقەکانیان ئەنجام بدەن لە هەرێمی کوردستان.
٢- بەشداربووان لە ماوەی مەشق و ڕاهێنانەکەدا سەردانى چەندین كێڵگە و كۆمپانيایەکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتى دەكەن ئەمەش ئەزموونێکی باشیان پێ دەبەخشێت بەتایبەت ئەو کۆمپانیانەی لە هەرێمی کوردستان نین لەوانە كۆمپانياى گازى باشوور و كارگەى پتڕۆكيمياوى ئەمە جگە لە سەردانی دوو کێڵگەی نەوتی گەورە لە عێڕاق کە ئەوانیش هەریەک لە کێڵگەی ڕومێلە و کێڵگەی زوبێرن و وەرگرتنی ئەزموون لە بواری گواستنەوەی نەوت و گاز لەڕێگای ئاوەوە وەک لە بەندەرەکانی ئەو ناوچەیە.
٣- دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ بەدەستخستنی هەلی کار لەو کۆمپانیایانەی مەشقیان تیادا ئەنجام دەدەن.
کۆڵەکەی یەکەمی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە تایبەتە بە کۆڵەکەی سەرەکیی "سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار" و ئامانجی دووەمی ئەم کۆڵەکەیە واتە "بەرزکردنەوەی ئاستی کارامەیی کەسی و تەکنیکیی خوێندکاران" لە چوارچێوەی ستراتیژیی دووەم واتە "فەراهەمکردنی خوێندن و ڕاهێنانی پیشەیی" کار دەکات بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیا و ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و هاوکات بەڕێوەبردنی پڕۆگرامی ڕاهێنان تاکوو خوێندکاران بتوانن ڕاهێنانی کردەیی و ئەزموونی کاریی تایبەت بە بواری خوێندنیان بەدەستبهێنن.
-
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ