زانکۆی کۆیە و زانکۆی تەکنیکیی باشوور یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد
بە مەبەستی پتەوکرد و پەرەپێدانی پەیوەندیی ئەکادیمی، زانکۆی کۆیە یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆی تەکنیکی باشوور واژووکرد
ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ئابی ٢٠٢٥ی زایینی، لە هۆڵی ئەنجوومەنی زانکۆی تەکنیکی باشوور و بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د محمد حسیب صدیق، سەرۆکی زانکۆی تەکنیکیی باشوور پ.د عەدنان عەتیق، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خاتوو کوردۆ عومەر، یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆی تەکنیکی باشوور و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە م.ی. محمد کریم سیدگوڵ ڕێوڕەسمی واژووکردنی یادداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی تەنکنیکی باشوور بەڕێوەچوو.
لە میانی ڕیوڕەسمەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە خۆشحاڵی خۆی بە واژووکردنی یادداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ زانکۆی تەکنیکی باشوور دەربڕی و ئاماژەی بە بتەوی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو زانکۆ پێش واژوو کردنی یادداشتنامە کرد و بەرنامەی مەشق و ڕاهێنانی خوێندکارانی زانکۆی کۆیە لە بەسڕە پێداگری هەردوولا لەسەر هەنگاوی کرداری هەماهەنگی ئەکادیمی نیشاندەدات.
لای خۆیەوە سەرۆکی زانکۆی تەکنیکی باشوور، ستایشی ڕۆڵی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق کرد لە هەوڵە جیدییەکانی بۆ پەرەدان بە پەیوەندییە ئەکادیمییەکان و جەختی لەسەر گرنگیی جێبەجێکردنی خاڵەکانی نێو یادداشتنامەکەی کردەوە.
یادداشتنامی لێکتێگەیشتنی نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی تەکنیکی باشوور بابەتەکانی:
- ئەنجامدان کۆنفرانس و خۆلی ڕاهێنانی هاوبەش.
- درووستکردنی تیمی هاوبەش بۆ توێژینەوە.
- ڕێککەوتن لەسەر پەرەپێدان و یەکخستنی مەنهەجەکان بۆ پسپۆڕییە هاوتاکان.
- ئاڵوگۆڕی سەرچاوەکان لە چوارچێوەی پسپۆڕییە هاوبەشەکاندا.
- ئەنجامدانی وۆرک شۆپ و خولی ڕاهێنان لە بواری شێوازی وانەوتنەوە و کوالیتی تاقیگەکان بۆ کارمەندان.
- هەماهەنگی لە نێوان فاکەڵتییە هاوتاکان وکردنەوەی خولی ڕاهێنان بۆ مامۆستایان و خوێندکاران. لە خۆگرتووە.
-
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ