شاندێکی زانکۆی کۆیە سەردانی "دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی"یان کرد
شاندێکی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د محمد حسیب صدیق سەردانی "دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی"یان کرد و لەلایەن عەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەکەوە پێشوازییان لێکرا.
ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە لە سلێمانی، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د محمد حسیب صدیق بە یاوەری؛ ڕاگری فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان پ.ی.د الهام مجید، ڕاگری ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان پ.ی.د هەڵگورد سەرهەنگ ، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان د. پەخشان فهمی فەرحۆ، بەڕێوەبەری بەشی بەدەستهێنانی گرانت د. هێمن محمد صالح و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە م.ی محمد کەریم سیدگوڵ بەمەبستی پیرۆزبایی دامەزراندن و تاوتوێ کردنی تواناکانی هەماهەنگی سەردانی "دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی" کرد و لەوێ لەلایەن عەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەکە و ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری دامەزراوەکەوە پێشوازییان لێکرا.
لە میانی سەردانەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە چەپکە گوڵی پیرۆزبایی پێشکەشی عەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیداسنی بۆ خواستن.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د محمد حسیب صدیق لە میانی قسەکانیدا باسی لە مێژووی زانکۆی کۆیە و دامەزراندنی لەلایەن خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی کرد و پێگە و پێکهاتەی دامەزراوەیی زانکۆی کۆیە و پلانی ستراتیژیی زانکۆ و دەستپێشخەری زانکۆی سەوزی زانکۆی کۆیەی خستەڕوو و بە گرینگییەوە لەمەڕ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوو لایەنەی نێوان زانکۆی کۆیە و دامەزراوەی "ڤیژن" لە بواری کاری هاوبەش قسەی کرد.
لای خۆیەوە سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن عەدنان عوسمان، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندەکەی زانکۆی کۆیەی دەربڕی و ئاماژەی بە پێگە و توانای ئەکادیمیی زانکۆی کۆیەی لەسەر ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی کرد و جەختی لەسەر گرنگیی هەماهەنگی لە نێوان زانکۆی کۆیە و دامەزراوەی ڤیژن کردەوە.
سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن، ستایشی سەرۆکی زانکۆی کۆیە و تیمی ئامدەکردنی پلانی ستراتیژی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧ کرد و ئەوەی دووپات کردەوە کە پیویستە هەموو دامەزراوەکان و بە تایبەتری زانکۆکان پلانی ستراتیژیی خۆیان هەبێت.
هاوکات لە میانی سەردانەکەدا و لە چوارجێوەی کۆڵەکەی "خزمەتکردنی کۆمەڵگا" لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧ یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆی کۆیە و "دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی" واژوو کرا کە تێیدا چەندین پرسی هاوبەشی گرنگ لە بوارەکانی؛ توێژینەوە، وۆرکشۆپ و سیمینار، بەشداریکردنی کۆمەڵگا و پەرەپێدانی سیاسەت و هاوبەشکردنی داتا و سەرچاوە و چەندین بواری دیکە.
----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ