لیژنەیەکی هاوبەشی وەزارەتی خوێندن باڵا و وەزارەتی ژینگە لە حکومەتی عێراقی فیدرال سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد 

لیژنەیەکی هاوبەشی وەزارەتی خوێندن باڵا و وەزارەتی ژینگە لە حکومەتی عێراقی فیدرال سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد و لەلایەن سەرۆکی زانکۆ پ.د. محمد حسیب صدیق پێشوازییان لێکرا.

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لیژنەیەکی هاوبەشی وەزارەتی خوێندن باڵا و وەزارەتی ژینگە لە حکومەتی عێراقی فیدرال  بەسەرۆکایەتی پ.ی.د. ثائر منعم حامد سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد و لەلایەن سەرۆکی زانکۆ پ.د. محمد حسیب صدیق، پێشوازییان لێکرا.

ئامانج لە سەردانەکە هەڵسەنگاندنی رێکارەکانی زانکۆی کۆیە بوو تایبەت بە پاراستنی ژینگە و بەردەوامیدان و لەو چوارچێوەدا کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا و لە دەستپێکی کۆبوونەوەکە سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق بەخێرهاتنی ئەندامانی لیژەکەی کرد و خۆشحاڵی خۆی بە سەردانیان بۆ زانکۆی کۆیە دەربڕی.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، لە میانی قسەکانیدا پوختەیەکی دەربارەی مێژوو، پێکهاتە و پێگەی ناوخۆیی و نیودەوڵەتیی زانکۆی کۆیەی پێشکەشی میوانەکان کرد و وردەکاری دەربارەی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧ی خستەڕوو.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.د. محمد حسیب صدیق باسی لە گرنگیی هەبوونی پلانی ستراتیژی بۆ زانکۆ و دامەزراوەکان کرد و ئەوەی خستەڕوو کە زانکۆی کۆیە پلانی ستراتیژی وەکو نەخشەڕێگای خۆی  داناوە و تەواوی چالاکییەکانی لە چوارچێوەی کۆڵەکەکان ئەنجامدەدات.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، باسی لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان زانکۆ و وەزارەتەکان و بەتایبەتی زانکۆ و دامەزراوە و وەزارەتەکانی حکوومەتی ناوەندی کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە زانکۆی کۆیە هەنگاوی گرنگی لەو بوارەدا ناوە و چەندین یادداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆکان و وەزارەتی ژینگە واژوو کردووە.

سەبارەت بە گرنگیدانی زانکۆکان بە ژینگەو بەردەوامیدان سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق جەختی لەوە کردەوە کە زانکۆی سەوز کۆڵەکەیەکی سەرەکیی زانکۆی کۆیەیە و دوای ساڵێک لە ڕاگەیاندنی پلانی ستراتیژی دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز لەلایەن جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاک قوباد تاڵەبانی ڕاگەیەندرا و لە چوارچێوەی ئەو دەستپێشخەرییە هەوڵەکانیان چڕ کردووەتەوە بۆ ئەوەی زانکۆی کۆیە ببێتە نموونەی زانکۆیەکی ژینگەدۆست و بەردەوام لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق.

هاوکات هەریەک لە؛ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. یادگار عبد الله علی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. ئەژین طاهر صابر، ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. گەلاوێژ بکر باپیر، ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی پ.ی.د. کۆسرەت نەژاد، ڕاگری ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرپێدان پ.ی.د. هەڵگورد سەرهەنگ مەغدید، بەڕێوەبەری گۆڤاری ئارۆ پ.ی.د. عبد الباسط کامل، ئەمینداری ئەنجوومەنی زانکۆ م. چیا جەوهەر، بەڕێوەبەری تەندروستی وسەلامەتی و ژینگە د. بەختیار ازاد عبد الله، بەڕێوەبەری ئەندازە و پرۆژەکان ئەندازیار بۆتان ئەنوەر، بەڕێوەبەری باخچەکان ئەندازیار پشتیوان محمد طه، فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە حسین امام حسین و بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆ م.ی. محمد کریم سیدگوڵ ئامدەی دانیشتنەکە  بوون.

جێگەی باسە لیژنە هاوبەشەکەی هەردوو وەزارەت  پێکهاتبوون لە؛ بەڕێوەبەری بەشی بەڕێوەبردنی پرۆژەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق پ.ی.د. ثائر منعم حامد (سەرۆکی لیژنە)، م.ی. علاء كريم جاسم، م.ی. محمد رافد احمد، ئەندازیار مصطفى لطيف علي، نصير عدنان جبر و هلال محمد موسى.

دواتر لیژنەکە بۆ لە نزیکەوە بینینی رێکارەکانی زانکۆی کۆیە تایبەت بە پاراستنی ژینگە و بەردەوامیدان  لە چوارچێوەی دەستپێشخەری زانکۆی سەوز سەردانێکی مەیدانی ناو کەمپی زانکۆ یان کرد.

Joint Committee from Ministry of Higher Education and Ministry of Environment of Federal Government Visits Koya UniversityJoint Committee from Ministry of Higher Education and Ministry of Environment of Federal Government Visits Koya UniversityJoint Committee from Ministry of Higher Education and Ministry of Environment of Federal Government Visits Koya University

----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Room

News Date
Image
Joint Committee from Ministry of Higher Education and Ministry of Environment of Federal Government Visits Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ