زانکۆی کۆیە دەستپێشخەرییەکی سەوز و ژینگە دۆستانە بە ناونیشانی "نەمامێک بچێنە و  گەشە بکە لەگەڵ زانکۆی کۆیە - Plant Your Tree – Grow with Koya University " ڕادەگەیێنێت

زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە کۆڵەگەی حەوتەمی پلانی ستراتیژی کۆڵەگەی "زانکۆی سەوز" دەستپێشخەرییەکی نوێ بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ ڕادەگەیێنێت بە  ناونیشانی:

"نەمامێک بچێنە و  گەشە بکە لەگەڵ زانکۆی کۆیە - Plant Your Tree – Grow with Koya University "

ئەم هەنگاوە نوێیەی زانکۆی کۆیە هاوئاهەنگە لەگەڵ ئامانجەکانی گەشەی بەردەوامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەویش ئامانجەکانی گەشەی بەردەوامی:

ژمارە ١٣ SDG 13- Climate Action ( کرداری پاراستنی ئاو و هەوا )،

ژمارە ١٥ SDG 15- Life on Land  (ژیان لەسەر ڕووی زەوی) و

ژمارە ٤ SDG4 Quality Education  ( کوالیتی پەروەردە و فێرکردن) دەگرێتەوە.

تۆ وەک خوێندکارێکی تازە وەرگیراو لە ڕۆژی جێبەجێکردنی مامەڵەی خۆتۆمارکردنت لە زانکۆی کۆیە دەتوانی لە کوشکی زانکۆی سەوز کۆدێکی تایبەت بە خۆت وەربگری و لە شوێنی دیاریکراودا بە ڕێنمایی و کەرەستەی پێویستی دابینکراو لەلایەن تیمی تایبەتی زانکۆی کۆیەوە نەمامێک بچێنی وەک هێمایەک بۆ بوون بە بەشێک لە کۆمەڵگەی ئاکادیمیی زانکۆی کۆیە و ڕوانگە سەوز و ژینگەدۆستەکەی،   بە گرتنی وێنەیەک لەگەڵ نەمامەکە یادگاریەکی جوانی دەستپێکی خوێندنت لە زانکۆی کۆیە تۆمار بکەیت.

ئەم نەمامە دەبێتە یادەوەرییەک بۆ گەشتی ئاکادیمیی تۆ لە زانکۆی کۆیە هاوکات وێڕای هەنگاو بەرەو ژینگەیێکی تەندروستتر و خاوێنتر دەبێتە شوێنپەنجەی سەوزی تۆی خوێندکار لە زانکۆی کۆیە.

ئەم چالاکییە بە سپۆنسەری دکتۆر هاوڕێ شێخ دارۆ ئەنجامدەدرێت

ئێمە لە زانکۆی کۆیە چاوەڕوانی تۆین، پێکەوە سەوزتر گەشە دەکەین!

Koya University Announces a Green and Environmentally Friendly Initiative Titled "Plant Your Tree – Grow with Koya University"

----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Room

News Date
Image
Koya University Announces a Green and Environmentally Friendly Initiative Titled "Plant Your Tree – Grow with Koya University"
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ