وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د. ئارام محمد قادر سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد

ڕۆژی پێنجشەممە  خەزەڵوەر (گەڵاڕێزان)ی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ی زایینی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەڕێوەبەرەکانی گۆڤاری ئارۆ، پەیوەندییەکان، خزمەتگوزاری و ڕاگەیاندن پێشوازی لە جەنابی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د. ئارام محمد قادر بە یاوەری ڕاوێژکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پ.ی.د. ئامانج عەلی سەعید و بەڕێوەبەری نووسینگەی جەنابی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی م. خالید حاجی علی کرد.

لە میانی دیدارەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە بە گەرمی بەخێرهاتنی جەنابی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و شاندی یاوەری کرد و سەردانەکەیانی بۆ زانکۆی کۆیە بەرزخ نرخاند.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، ئاماژەی بەڕۆڵی جەنابی وەزیری خوێندنی باڵا کرد و ئەوەی خستەڕوو کە جەنابیان و تیمەکەیان هەموو کات هاوکار و پاڵپشتی زانکۆکان و بەتایبەتی زانکۆی کۆیە بوون.

لای خۆیەوە جەنابی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی  د. ئارام محمد قادر سوپاسی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی و دەستخۆشی کار وپێشکەوتنەکانی لێکردن.

جەنابی وەزیری خوێندنی باڵا لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە ماوی ئەرکەکەیدا هەموو کات هاوکار و پاڵپشتی زانکۆکان و بەتایبەتی خوێندکاران بووە و ئەوەی لە توانایاندابووە بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی سەر شانی خوێندکاران کردوویانە.

د. ئارام محمد قادر، باسی لەوەش کرد کە ئاگاداری ئەوەیە کە دۆخی ئابووری ئەرکی سەرشانی زانکۆکانی قورس کردووە و جەختی لە سەربەخۆیی زانکۆکان کردەوە.

هاوکات سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.د. محمد حسیب صدیق لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە کار و چالاکی و دەستکەوتەکانی زانکۆی کۆیەی لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو کرد و کۆڵەکە و ئامانجەکانی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیەی وەکو یەکەم زانکۆ لە هەرێمی کوردستان کە پلانی ستراتیژی هەبێت خستەڕوو و ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەو پلانە بووەتە نەخشەڕێگا و دەستوورێک بۆ زانکۆی کۆیە و هەموو چالاکییەکانی لەچوارچێوەی ئەو پلانە ئەنجامدەدرێت.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، باسی لە دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز و خەڵاتی ئەسەر کە زانکۆی کۆیە وەک یەکەم زانکۆی سەر ئاستی کوردستان و دووەمی سەر ئاستی زانکۆ حکوومییەکانی عێراق بەدەستیهێنا کرد و ئەوەی ئاشکرا کرد کە زانکۆی کۆیە مکوڕە لەسەر ئەوەی ببێتە نموونەی زانکۆی دۆستی ژینگە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.

پ.د. محمد حسیب صدیق، باسی لە دەستکەوتە زانستییەکانی زانکۆی کۆیەی کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئێستادا زانکۆی کۆیە خاوەنی گۆڤاری ئارۆیە کە ئیمپاکت فاکتەری ٢.٦ی هەیە و یەکەم زانکۆی لەسەر ئاستی هەرێم وعێراق خاوەنی ئەو ئاستە بەرزەیە.

دواتر، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق و  جەنابی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د. ئارام محمد قادر سەردانی پارکی ناوەندیی زانکۆی کۆیەیان کرد و لەوێ لەگەڵ خوێندکاران کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد.

The Minister of Higher Education and Scientific Research, Dr. Aram Mohammed Qadir, Visits Koya UniversityThe Minister of Higher Education and Scientific Research, Dr. Aram Mohammed Qadir, Visits Koya University

The Minister of Higher Education and Scientific Research, Dr. Aram Mohammed Qadir, Visits Koya UniversityThe Minister of Higher Education and Scientific Research, Dr. Aram Mohammed Qadir, Visits Koya University

The Minister of Higher Education and Scientific Research, Dr. Aram Mohammed Qadir, Visits Koya UniversityThe Minister of Higher Education and Scientific Research, Dr. Aram Mohammed Qadir, Visits Koya University

The Minister of Higher Education and Scientific Research, Dr. Aram Mohammed Qadir, Visits Koya UniversityThe Minister of Higher Education and Scientific Research, Dr. Aram Mohammed Qadir, Visits Koya University

The Minister of Higher Education and Scientific Research, Dr. Aram Mohammed Qadir, Visits Koya UniversityThe Minister of Higher Education and Scientific Research, Dr. Aram Mohammed Qadir, Visits Koya University

----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Room

News Date
Image
The Minister of Higher Education and Scientific Research, Dr. Aram Mohammed Qadir, Visits Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ