لە چوارچێوەی کۆڵەکەی 'خزمەتکردنی کۆمەڵگە': زانکۆی کۆیە دیدارێکی زانستی بۆ بوژاندنەوەی میراتی شارستانییەتی شارەکەی بەڕێوەبرد
زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە کۆڵەکەی سەرەکیی "خزمەتکردنی کۆمەڵگە"ی پلانی ستراتیژی و بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی ڤیم و ئەنیستیتۆی "زەینەب خان" دیدارێکی زانستی بەناونیشانی " كۆیە، شاری مەعریفەت و شارستانییەت لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا" بەڕێوەبرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی خەزەڵوەر(گەڵاڕێزان)ی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ی زایینی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د محمد حسیب صدیق، ئەندامانی ئەنجوومەن و کەسایەتییە ئاکادیمی و حکوومی و کارگێڕییەکان، مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە دیداری زانستیی " كۆیە، شاری مەعریفەت و شارستانییەت لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا" لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوە چوو.
سەرەتای دیدارەکە بە سروودی نەتەوەییی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر سەرۆکی لێژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەکەی "خزمەتکردنی کۆمەڵگە"ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە پ.ی.د گەلاوێژ بەکر باپیر وتارێکی پێشکەش کرد.
دیدارەکە لە چوارچێوەی دوو پانێلدا گفتوگۆ و گەنگەشەی چەندین پرس و بابەتی لە بوارەکانی کولتوور، هونەر، مێژوو و شارستانییەت گرتبووە خۆ و لەلایەن؛ د. نەزەند بەگیخانی، د. ڕێبوار سیوەیلی، پ.د هۆشمەند علی محمود، پ. ی. مەنار نزار ئەحمەد و م. ئارەزوو اسماعیل منصور پێشکەش کرا و هەر دوو پانێلەکە لەلایەن پ.د هاوژین صڵێوە بەڕێوەبردرا.








----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ