بە هاوبەشی زانکۆی کۆیە شەشەمین کۆنفرانسی زانستیی ئەندازیاریی جیۆتەکنیک لە زانکۆی بەغدا بەڕێوەدەچێت
بە هاوبەشی زانکۆی کۆیە شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری جیۆتەکنیکی – عێراق (6ICGE-Iraq 2026) لە ٨-٩ی نیسانی ٢٠٢٦ لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەدەچێت.
کۆنفرانسەکە بە هاوبەشی نێوان زانکۆکانی؛ بەغداد، کۆیە، کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆژیا، دەوڵەتی مۆسکۆ بۆ ئەندازیاری شارستانی و کۆمەڵەی زانستی جیۆتەکنیکی عێراق وەک یەکێک لە بەناوبانگترین کۆبوونەوە زانستییەکان لە ناوچەکەدا بەڕێوەدەچێت.
ئەم کۆنفرانسە، سەکۆیەکی زیندوو پێشکەش بە توێژەران، ئەندازیاران، و پیشەییەکانی پیشەسازی دەکات بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و هاوبەشکردنی نوێترین پێشکەوتنەکان لە سەرانسەری چەندین دیسیپلین لەوانە ئەندازیاری جیۆتەکنیکی، ئەندازیاری شارستانی، ئەندازیاری میکانیکی، وزە، ئەندازیاری تەلارسازی، سەرچاوەکانی ئاو، ئەندازیاری نەوتی ژینگەیی، و ئەندازیاریی نەوت.
تەوەرەکانی کۆنفرانس (Themes of Conference)
- 1) ميكانيكای خاك و ئەندازیاریی جیۆتەكنیکی (SMGE) (Soil Mechanics and Geotechnical Engineering)
- 2) ئەندازیاریی بیناسازی و میكانیك (SEM) (Structural Engineering and Mechanics)
- 3) بیناسازی و بەردەوامی (CS) (Construction and Sustainability)
- 4) ئەندازیاریی میكانیك و زانستەكانی وزە (MEES) (Mechanical Engineering and Energy Sciences)
- 5) ئەندازیاریی سەرچاوەكانی ئاو و ژینگە (WREE) (Water Resources Engineering and Environment)
- 6) گەشەپێدانی شارەوانی و نژیاروانی (UDA) (Urban Development and Architecture)
کاتە گرنگەکان:
بەڕێوەچوونی کۆنفرانس: ٨-٩ی نیشانی ٢٠٢٦
وەرگرتنی پوختە: ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ - ١ی ئاداری ٢٠٢٦
تێجوی وەرگرتنی توێژینەوە: ٢٥٠$ بۆ توێژینەوەیەکی ١٠ لاپەڕەیی
تێجووی بەشداریکردن لە کۆنفرانس: ٥٠$
ئیمەیلی کۆنفرانس: [email protected]
گرووپی تەلەگرام: https://t.me/+S_8Ox0UBK00zMmZi
ژمارەی پەیوەندی کردن:
Mobile: +964 7860005410 (پ.ی. شيماء مثنى عبدالرحمن)
Mobile: +964 790 256 2401 (د. ماهر مراد جبر)
Mobile: +964 770 275 5346 (م.ی. أفراح عبدالاله حمزة)
