سەرۆکی زانکۆی کۆیە بە مەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوون سەردانی بنکەی پۆلیسی زانکۆی کۆیەی کرد
سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ..د محمد حسیب صدیق بە مەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی مولازمی یەکەم ڕەوا فتاح بەرزنجی وەکو ئەفسەری بنکە سەردانی بنکەی پۆلیسی زانکۆی کۆیەی کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د محمد حسیب صدیق بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د یادگار عبداللە علی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د ئەژین طاهر صابر، ئەمینداری ئەنجوومەنی زانکۆ م. چیا جەوهەر، بەڕێوەبەری ئای تی م.ی. ژاوین عبدالله مصطفی وبەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆ م.ی محمد کەریم سیدگوڵ بە مەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی مولازمی یەکەم ڕەوا فتاح بەرزنجی وەکو ئەفسەری بنکە سەردانی بنکەی پۆلیسی زانکۆی کۆیەی کرد.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د محمد حسیب صدیق، لە میانی سەردانەکەدا پیرۆزبایی لە مولازمی یەکەم ڕەوا فتاح کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێکەی بۆ خواست.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە، ئاماژەی بە گرنگی و قورسی ئەرکی بەرپرسیارێتی بنکەی پۆلیسی زانکۆ کرد بەو پێیەی کە لەگەڵ چینێکی جیاوازی کۆمەڵگەدا کاردەکەن و ئەوەی خستەڕوو کە پیوسیتە مامەڵە و ڕەفتاری کارمەندانی پۆلیس بەوپەڕی بەرپرسیارێتی بێت و شیاو بێت لەگەڵ دامەزراوەیەکی ئەکادیمی.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە، جەختی لە پێویستیی هەماهەنگی و پێکەوە کارکردن لە نێوان ئیدارەی زانکۆ و بنکەی پۆلیسی زانکۆ کردەوە و پاڵپشتی و پشتیوانی زانکۆی بۆ سەرخستنی کارەکانی ئەفسەری نوێی بنکەی زانکۆ دەربڕی.
لای خۆیەوە، مولازمی یەکەم ڕەوا فتاح بەرزنجی خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی سەرۆکی زانکۆی کۆیە دەربڕی و ئاماژەی بە گرنگی ئەو بەرپرسیارییەتییەی کرد و سوپاسی پاڵپشتی و پشتیوانی ئیدارەی زانکۆی کرد.
پاشان و لەمیانەی ئەم دیدارەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د محمد حسیب صدیق چەپکەگوڵی پیرۆزبایی پێشکەشی بە بەڕێوەبەری نوێی بنکەی پۆلیسی زانکۆی کۆیە مولازمی یەکەم ڕەوا فتاح بەرزنجی کرد هیوای سەرکەوتنی لە پۆستە نوێکەی بۆ خواست.



----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ