سەرۆکی زانکۆی کۆیە لەگەڵ لیژنەکانی هەڵسەنگاندنی پرۆژەی (یەکەم کاری من) کۆبوویەوە

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.د. محمد حسیب صدیق، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکانی هەڵسەنگاندنی پرۆژەی یەکەم کاری من کۆبوویەوە.

ڕۆژی سێشەممە، ٣ی شوباتی ٢٠٢٦، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و ئەندامانی لیژنەی باڵای پرۆژەی (یەکەم کاری من) لە هۆڵی سەنتەری پێداگۆجی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکانی هەڵسەنگاندنی (یەکەم کاری من) کۆبوویەوە.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق ئاماژەی بەوە کرد کە زانکۆی کۆیە کۆڵەکەیەکی گرنگی تایبەت بە خوێندکاران و کارسازی بەناوی (سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار) لە پلانی ستراتیژیی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ی خۆی جێگیر کردووە و لە چوارچێوەی ئەم کۆڵەکەیە هەوڵ دەدەن کە توانای خویندکاران و ئامادەسازییان بۆ کار و کارسازی بەهێز بکەن و لیهاتووییان بەرز بکەنەوە.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، باسی لەوەش کرد کە پرۆژەی (یەکەم کاری من) دەستپێشخەرییەکی زۆر گرنگە بە ئاراستەی چیبەجێکردنی ئەو کۆڵەکەیە لەو ڕوانگەوەی کە ئەمە نەک تەنها پرۆژەیە بەڵکۆ پرۆسەیەکی ڕاهێنان و ئاشناکردنی خوێندکاران و دەرچووانە بە بازاڕی کار و کارسازی.

پ.د. محمد حسیب صدیق، جەختی لەوە کردەوە کە زانکۆی کۆیە لە ڕێگەی پرۆژەی (یەکەم کاری من) کوشکی بێبەرامبەر بۆ خوێندکارانی زانکۆی کۆیە دابین دەکات و هەنگاوێکە بۆ ئەوەی بتوانن راهێنان بکەن و ئەزموونی زیاتر لە بواری کارسازی بەدەستبهێنن.

زانکۆی کۆیە، لە چوارچێوەی کۆڵەکەی  (سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار) لە پلانی ستراتیژیی ٢٠٢٣-٢٠٢٧، لە ٢١ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٥ پرۆژەی (یەکەم کاری من)ی بۆ خوێندکاران راگەیاند.

 Koya University Koya University

 Koya University Koya University

 Koya University Koya University

 Koya University Koya University

 Koya University Koya University

 Koya University Koya University

----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Room

News Date
Image
Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ