خوێندکارێکی ئەندازیاریی پڕۆگرامسازیی زانکۆی کۆیە پلەی یەکەمی یاری تایکواندۆی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێنا

خوێندکار "ئاکام فەرمان ئەحمەد" خوێندکاری قۆناغی یەکەمی بەشی ئەندازیاریی پڕۆگرامسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە دوابەدوای بەشداریکردنی لە پاڵاوتنەکانی کۆتاییی تایکواندۆی عێراق توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بهێنێت.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ی کوردی بەرانبەر ١٦ی نیسانی ٢٠٢٦ی زایینی، کۆتا گەڕی پاڵەواتنی یاریی تایکواندۆی عێراق بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ پاڵەوانییەتی ئاسیا لە وڵاتی مەنگۆلیا لە شاری کەرکووکی باشووری کوردستان بەڕێوەچوو و خوێندکارێکی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێنا.

سەرکەوتنی خوێندکاران و ڕوانگەی زانکۆی کۆیە

زانکۆی کۆیە خاونی پلانێکی ستراتیژیی گشتگیر و وەڵامدەرە لەگەڵ پێویستییەکانی کۆمەڵگە و هەربۆیە کۆڵەکەی سەرەکیی یەکەمی تایبەت کردووە بە کۆڵەکەی "سەرکەوتنی خوێندکاران" کە وێڕای کارکردن بۆ برەودان بە تواناییە زانستی و ئاکادیمییەکانی خوێندکار هاوکات تواناییە کەسی و بەهرەکانی ئەوانیش بەهەند دەگرێت و هەوڵ بۆ بەرەوپێشبردنیان دەدات.

بەرزکردنەوەی ئاستی کارامەیی ئامانجی دووەم

کۆڵەکەی یەکەمی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە واتە کۆڵەکەی "سەرکەوتنی خوێندکار" سێ ئامانجی جیاوازی گرتۆتەخۆی کە لە ڕێگای پەیڕەویکردن لە چواردە ستراتیژیی جیاواز کار بۆ جێبەجێکردنیان دەکرێت، ئامانجی دووەمی کۆڵەکەی یەکەم بە ناونیسانی "بەرزکردنەوەی ئاستی کارامەیی کەسی و تەکنیکی خوێندکاران" لە چوارچێوەی ستراتیژیی یەکەمدا کار دەکات بۆ پەرەپێدانی کارامەییە کەسییەکانی خوێندکاران بە ڕەخساندنی ژینگە و کەشێکی گونجاوی فێربوون کە خوێندکار لە دەرەوە و ناوەوەی پۆل بتوانێت خۆی بدۆزێتەوە.

Koya University Student Wins First Place in Iraq Taekwondo ChampionshipKoya University Student Wins First Place in Iraq Taekwondo ChampionshipKoya University Student Wins First Place in Iraq Taekwondo ChampionshipKoya University Student Wins First Place in Iraq Taekwondo Championship

News Date
Image
Koya University Student Wins First Place in Iraq Taekwondo Championship
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ