پاڵپشت بە کۆڵەکەی خزمەتکردنی کۆمەڵگە، وۆرکشۆپی "وەرزش و تەندروستیی جەستەیی و دەروونیی هاوبەشێکی کاریگەر بۆ کۆمەڵگایەکی تەندروست" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوە چوو
فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە کۆڵەکەی سێیەمی پلانی ستراتیژی واتە کۆڵەکەی سەرەکیی "خزمەتکردنی کۆمەڵگە" وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی "وەرزش و تەندروستیی جەستەیی و دەروونیی هاوبەشێکی کاریگەر بۆ کۆمەڵگایەکی تەندروست" بەڕێوەبرد.
ڕۆژی سێسەممە ١ی بانەمەڕ(گوڵان)ی ٢٧٢٦ی کوردی بەرانبەر ٢١ی نیسانی ٢٠٢٦ی زایینی، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. یادگار عبداللە علی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.د. هشیار زکی، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکان پ.ی.د. نەبەز عبداللە و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە، وۆرکشۆپی "وەرزش و تەندروستیی جەستەیی و دەروونیی هاوبەشێکی کاریگەر بۆ کۆمەڵگایەکی تەندروست" لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوە چوو.
سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە سروودی نەتەوەییی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد و دواتر ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکان وتارێکی پێشکەش کرد و ناوەڕۆک و ئامانجی وۆرکشۆپەکەی ڕوونکردەوە.
کۆڵەکەی سێیەم و ئاوێتەبوونی کۆمەڵگە
کۆڵەکەی سێیەمی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە بە ناونیشانی کۆڵەکەی سەرەکیی "خزمەتکردنی کۆمەڵگە" کۆڵەکەیەکی تایبەتمەندیی پلانی ستراتیژییە تاکوو لە ڕێگایەوە زانکۆی کۆیە وەک دامەزراوەیەکی باڵا و ناوندێکی پەروەردە و فێرکردن چالاکانەتر بتوانێت کاریگەریی لەسەر کۆمەڵگە دابنێت و وەڵامدەری پێویستی و داخوازییەکانیان بێت بە پشتبەستن بەم ڕوانگەیە بۆ هاندانی بنیادنانی کۆمەڵێکی تەندروست و لەشساخ وۆرکشۆپی "وەرزش و تەندروستیی جەستەیی و دەروونیی هاوبەشێکی کاریگەر بۆ کۆمەڵگایەکی تەندروست" ڕێکخرا بوو.
جەستە و دەروونی تەندروست، کۆمەڵگەی تەندروست
وۆرکشۆپی "وەرزش و تەندروستیی جەستەیی و دەروونیی هاوبەشێکی کاریگەر بۆ کۆمەڵگایەکی تەندروست" لە دوو پانێلدا گەنگەشە و گفتوگۆی پرس و باتەکانی بواری تەندروستیی جەستەیی و دەروونی گرتبووەخۆ هەڵبەت لەژێر ڕۆشنایی و پێشەنگیی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیەدا، پانێلی یەکەم لەلایەن پ.ی.د. توانا شاکر عیسی بەڕێوەبردرا و بابەتەکانی "وەرزش و بەهێزکردنی متمانەبەخۆبوون و ڕێزگرتن لە خود" لەلایەن پ.ی.د. فەرهاد ابراهیم کریم و "پەیوەندیی دوو قۆڵی جەستە و مێشک" لەلایەن پ.ی.د. صابر محمد خالد پێشکەشکران.
پانێلی دووەم لەلایەن د. لاوێست قاسم ظاهر بەڕێوەبردرا و تێیدا بابەتەکانی "ڕۆڵی دامەزراوە پەروەردەییەکان و کۆمەڵایەتییەکان لە بڵاوکردنەوەی کولتووری وەرزشی" لەلایەن پ.د. نیهاد ایوب قادر و "وەرزشی خۆپاراستن، وەبەرهێنانێکی جەستەیی درێژخایەن" لەلایەن د. ئاوارە صابر حمد پێشکەشکران و هاوکات ئامادەبووان لە بڕگەی پرسیار و وەڵامدا تێبینی و پرسیاری خۆیان لەمەڕ بابەتەکان خستەڕوو و ئەمەش پرس و بابەتە گفتوگۆییەکانی دەوڵەمەندتر کرد.
ئامانجی سێیەمی کۆڵەکەی سێیەمی پلانی ستراتیژی
کۆڵەکەی سێیەمی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە واتە کۆڵەکەی "خزمەتکردنی کۆمەڵگە" پێکهاتووە لە سێ ئامانج و دە ستراتیژی، ئامانجی سێیەمی ئەم کۆڵەکەیە بە ناونیشانی "چارەسەرکردنی ئەو پرسە کۆمەڵایەتییانەی کە ڕووبەڕووی کۆمەڵگە خۆجێیەکان دەبنەوە لەپێناو باشترکردنی جۆری ژیانیان" لە ڕێگای ستراتیژیی یەکەم واتە "خستنەگەڕی توێژینەوەکانی زانکۆی کۆیە بۆ پڕۆژەکانی کۆمەڵگە" کار دەکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەر و خستنەڕووی پێشنیارەکان بۆ پرسە کۆمەڵایەتییەکان لە کۆمەڵگەدا لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە، سیمینار، وۆرکشۆپ و کۆنفڕانس بە هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارە سەرەکییەکانی کۆمەڵگەی خۆوڵاتی.










هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ