کۆیە | ڕاگەیەندنی زانکۆ
سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە لەگەڵ هاتنی مانگی پیرۆزی "ڕەمەزان" و دەستپێکی ئەم مانگە لە ڕێکەوتی ٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ١٨ی شوباتی ٢٠٢٦ی زایینی بە هەوڵ و کاری بەردەوام و پشتیوانیی خێرخوازانی نێوخۆیی ئێوارەخوانی بەربانگی بۆ ماوەی یازدە ڕۆژ دابین کرد.
ئەم هەوڵانەی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق بەڕێوە چوو و لەسای باوەڕمەندیی زانکۆ بە دابینکردنی کەشێکی خێزانی و ژینگەی تەندروست بۆ خوێندکاران و کەمکردنەوەی ئەرکیان لە مانگی ڕەمەزاندا بە هاوکاریی خێرخوازان سفرەی پڕ خێر و بەرەکەت لە هەموو بلۆکەکانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە ڕاخراو و هاوکات بە بەردەوامی وێڕای سەرۆکی زانکۆ، یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆ ئێواران ڕۆژووی خۆیان لەگەڵ خوێندکاراندا شکاند.
کۆی گشتی خوێندکارانی زانکۆی کۆیە لە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ ٣٢٤٩ خوێندکاری کچ و کوڕ بووە و بەشێکی بەرچاو لەم ژمارەیە هاوکات و پێکەوە لەسەر سفرەی درێژ و پڕ بەرەکەتی زانکۆی کۆیە لە بناری چیای هەیبەت سوڵتان بەربانگی خۆیان دەکردەوە.
زانکۆی کۆیە وێڕای پێداگری و باوەڕمەندی خۆی بە خزمەتکردنی خوێندکاران و دڵنیاییدان بە بنەماڵەیان بە دابینکردنی ژینگەیەکی شیاو و شایستە بۆیان هاوکات سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەموو ئەو کۆمپانیا و خێرخوازانە دەردەبڕێت کە لە ماوەی ئەم یازدە ئێوارەیەدا بەرپرسیارانە ئەرکیی ئایینی، ئەخلاقی، ئینسانی و نیشتمانیی خۆیان بەجێگەیاندووە و لێرەدا بە پێویستی دەزانین ئاماژە بە ناوەکانیان بکەین بەم شێوەیە:
- گرووپی کۆمپانیاکانی "بەهارهۆڵدینگ"
- خاوەنی کۆمپانیای نەورەس بەڕێز "حاجی مجید ماوەتی"
- خاوەنی کۆمپانیاکانی "بەڕێز" بەڕێز "مەلا یاسین"
- کۆمپانیای گرووپی دیوان بەڕێز " حاجی عبید هەورامی"
- خاوەنی کۆمپانیای هۆم ستایل بەڕێز " حسن باقی"
- کۆمپانیای علی سعید خاوەنی براندی برنجی هودهود (هدهد)
- ڕێکخراوی مرۆڤدۆستان بۆ هاوکاریی مرۆیی
- دەزگای خێرخوازیی حاجی ادریس سورچی
- کۆمپانیای شمیم گلبهار خاوەنی براندەکانی برنجی کۆبانی و برنجی گلبهار
- کۆمپانیای ئاسیا بۆ دڵنیایی
- حاجی حسیب صالح لە نەخۆشخانەی سمارت
- کۆمپانیای بەمۆ بۆ بازرگانیی گشتی












محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ