کۆیە | ڕاگەیاندی زانکۆ
سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق لە میانەی دیدارێکی تایبەتی لەگەڵ خوێندکاران و مامۆستایانی سەرکەوتوو لە بوارەکانی وەرزشدا سوپاس و پێزانینی بەخشییە خوێندکار "هەژار جبار عزیز" لە فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە کە ناوبراو لە پاڵەوانییەتیی نێودەوڵەتیی پێکانی ورد لە بواری وەرزشی پاڕاگلایدەر پلەی یەکەمی بەدەستهێنا بوو.
ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی بانەمەڕ(گوڵان)ی ٢٧٢٦ی کوردی بەرانبەر ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٦ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق بە مەبەستی نیشاندانی پێزانین و هاندەری و پشتیوانیی زانکۆی کۆیە لە توانایی و بەهرەی خوێندکار لەگەڵ ژمارەیەک خوێندکار و مامۆستای سەرکەوتوو لە بواری پاڵەوانیەتییە وەرزشییەکان کۆ بووەوە و لەمیانەی ئەو دیدارەدا سوپاس و پێزانینی زانکۆی بەخشییە خوێندکار "هەژار جبار عزیز" کە یەکێک بووە لە خوێندکارە پاڵەوانەکانی زانکۆی کۆیە و لە پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتیی پێکانی ورد لە وەرزشی پاڕاگلایدەر توانیبووی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.
ئەم دیدارە لە سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بە ئامادەبوونی هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. یادگار عبداللە علی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندنی باڵا پ.د. هشیار زکی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. ئەژین طاهر صابر، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکان پ.ی.د. نەبەز عبداللە، ڕاگری ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان پ.ی.د. هەڵگورد سەرهنگ مەغدید، پ.د. گۆران مەعروف مامۆستا لە فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکان، ئەمینداری ئەنجوومەن م.ی. چیا جەوهەر، بەڕێوەبەری چالاکیی هونەری و وەرزشی م. دلێر کەمال و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن م.ی. محمد کریم سیدگوڵ بەڕێوە چوو.
کۆڵەکەی یەکەمی پلانی ستراتیژی، "سەرکەوتنی خوێندکاران" ڕوانگە و دونیابینیی زانکۆی کۆیە
زانکۆی کۆیە بە هەبوونی پلانێکی ستراتیژیی گشتگیر و وەڵامدەر لەگەڵ پێویستییەکانی دنیای ئەمڕۆکە هەنگاوی گرینگ و دەستپێشخەریی مێژووی بەدیهێناوە، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق لە چوارچێوەی ئەم دیدارەدا بە وردی و گرینگییەوە دەربارەی ئەم هەنگاوانەی زانکۆی کۆیە و پلانی ستراتیژی قسەی کرد و بە تایبەتی کۆڵەکەی یەکەمی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە واتە کۆڵەکەی سەرەکیی "سەرکەوتنی خوێندکاران"ی ڕوونکردەوە و وێڕای دەربڕینی خۆشحالی خۆی لەو دەستکەوت و سەرکەوتنانەی کە خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆ لە بواری پاڵەوانیەتییە وەرزشییەکان بەدەستیانهێناوە هەروەها هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی لە بوارەکانی خۆیان بۆ بە ئاوات خواستن و پێداگری لەسەر پشتیوانیی بەردەوامی زانکۆی کۆیە لە توانی و بەهرەکانیان کردەوە.




محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ