لیژنەی باڵای ئامادەکردنی ڕەشنووسی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی بەڕیز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە هۆڵی ئەنجوومەنی زانکۆ ئەنجامدا و لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، بەڕیز سەرۆکی زانکۆ باسی لە گرنگیی ئامادەکردنی پلانی ستراتیژی بۆ زانکۆکان و زانکۆی کۆیە بە تایبەتی کرد و سەرنجی بۆ ئەوە ڕاکێشا کە پلانی ستراتیژی چەند بابتێک لە خۆدەگرێت و لە زانکۆیەکەوە بۆ زانکۆیەکی دیکە جیاواز دەبێت بۆیە دەبێت پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە بەپێی دۆخی ناوچەکە و سرووشت و کۆمەڵگەکەی بێت.
پ.ی.د. محمد حسیب، باسی لە حەز و ویستی سەرۆکایەتی زانکۆ و مامۆستایان بۆ گەیشتن بە نایابیی فێرکردن، نایابیی فێربوون و نایابی ئەکادیمی کرد و گوتی:
"ئێمە حەزئەکەین خوێندکار و دەرچووانمان لە ڕووی زانستی و ئەکادیمی و پێگەیاندنەوە لە ئاستێکی زۆر باشدابن، بەڵام پێش ئەوە دەبێت پرسیاری ئەوە لە خۆمان بکەین کە ئایا مەنهەج و پەیڕەوی خوێندن کاریگەری هەیە لەسەر کوالیتی دەرچوانمان، ئایا مامۆستایەکی باش و بە توانا و بە ئەزموون پەیوەندی بە کوالیتی دەرچووانەوە هیە؟ ئایا ژمارەی خوێندکاران لە هۆڵەکانی خویندن و ژینگە و کەشی نێو کەمپس کاریگەریی لەسەر کوالیتیی خوێندن و ئاستی دەرچوان هەیە؟".
سەرۆکی زانکۆ، جەختی لەوە کردەوە کە ئەو بابەتانەی سەرەوە و چەندین بابەتی دیکە دەبێت لە پلانی ستراتیژیدا باسی لێوە بکرێت و گوتی:
"دوای تاوتوێ کردنی ئەو بابەتانە خاڵی بەهێز و لاواز و ئەو خاڵانەی کە پێویستی بە کارکردنە بۆمان دەردەکەوێت و ئەوکات دەتوانین بڕیار لەسەرئەوە بدەین لەسەر چی بوارێکدا کاردەکەین بۆ ئەوەی بگەینە نایابیی ئەکادیمی".
بەڕیز سەرۆکی زانکۆ، لە سەر بابەت و بوارە گرنگەکانی پلانی ستراتیژی دوا و ئەوەی خستەڕوو کە دەبێت نایابیی ئەکادیمی لە توێژینەوە بە دەست بهێنین لە رێگەی توێژینەوەی لەو بوارانەی کە پێویستە توێژینەوەی تێدا بکرێت و جەختی لەسەر کارکردن بەشێوەی تیم و چالاک کردنی سەنتەرەکانی توێژینەوە کردەوە.
بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی یان هاوبەشی کۆمەڵایەتی تەوەرێکی دیکەی گوتارەکەی بەڕیز سەرۆکی زانکۆ بوو کە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێت لە ریگەی ئەنجامدانی توێژینەوە بۆ خزمەتی کۆمەڵگە، دەستنیشان کردن و چارەسەرکردنی کیشەکانی کۆمەڵگە و ئەنجامدانی خولی راهینان و هەڵسەنگاندن بۆ پەیوەندییەکانی زانکۆ لەگەڵ رێکخراوە حکوومی و ناحکوومییەکانەوە بێت و پێویستە ستراتیژییەکانی بەشداریکردن لە کۆمەڵگە دەستنیشان بکرێن.
د. محمد حسیب، باسی لە گرنگیی هەڵسەنگاند بۆ پێگەی نێودەوڵەتیی زانکۆی کۆیە بۆ زانینی شوێن و ئامانجی زانکۆ کرد و گوتی:
"جگە لەو چالاکییە نێودەوڵەتییانەی وەکۆ سێمپۆزیۆم، وۆرکشۆپ و کۆنفرانس کە ئانجامی دەدەین و پەیوەندیی نیودەوڵەتی کە رەنگە گۆڕینەوەی ستاف و گۆرینەوەی خویندکار و کردنەوەی چاپتەری نیودەوڵەتی بۆ بەشە زانستییەکانمان پێویست بێت دەبێت ستراتیژیەتی خۆمان دیاریبکەین بۆ ئەوەی بزانین لە رووی نێودەوڵەتییەوە پێویستە چی کارێک بکەین".
هاوکاری زانکۆ بۆ گەشەپێدانی ئابووریی ناوچەکە و دۆزینەوەی رێکارەکانی، دۆزینەوەی دەرفەت وبازاڕ بۆ ئەو بیرۆکانەی کە لە نێو زانکۆدا تەڕح دەکرێن، تاوتوێکردنی بوون بە زانکۆی سەوز لەرێگەی بەکارهێنانی وزەی خاوێنەوە، سەوزکردنی کەمپەسی زانکۆ و فەراهەمکردنی کەشێکی خۆشتری کەمپسی زانکۆ بۆ خوێندکاران لەو پرسانەدابوون کە سەرۆکی زانکۆ وەکو بەشێک لە پلانی ستارتیکی باسی کردن.
دواتر بەڕیز پ.ی.د. حەیدەر لەشکری، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خویندنی باڵا باسی لە بنەماکان و ئامانجەکانی دارشتنی پلانی ستراتیژی بۆ زانکۆ کرد و لە ریگەی نمایشێکەوە نموونەی پلانی ستراتیژیی چەندین زانکۆی جیهانی و ناوچەکەی پێشکەش کرد و تاوتویی پلانەکان کران و لەگەڵ دۆخی زانکۆی کۆیە و ناوجەکە بەراورد کران.
هاوکات بەڕیز پ.ی.د. قارەمان نادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خویندکاران ئاماژەی بە گرنگیی خوێندکاران لە پلانی ستراتیژی و کۆڵکەیەکی سەرەکیی زانکۆکان کرد.
لەلای خۆیەوە بەڕیز پ.ی.د. رۆستەم سەلام عەزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی لایەنە کارگێڕی و داراییەکانی پلانی ستراتیژی خستەروو.
دواتر سەرجەم ئەندامانی لیژنەکە ڕاوسەرنج و تیبینیی خۆیان لەسەر پلانی ستراتیژی باس کرد و بریاردرا کە کۆبوونەوەکان بە شیوەی هەفتانە بەڕێوەبچێت و رۆژەڤی کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوو خرایەڕوو.
جێگەی باسە لیژنەی باڵای ئامادەکردنی ڕەشنووسی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە بە فەرمانی زانکۆیی ژمارە ٧/٢/٣٣٠٦ لە ٥/٧/٢٠٢٢ بە سەرۆکایەتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئەندامێتی بەڕێزان؛ پ.ی.د. رۆستەم سەلام عەزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ.ی.د. حەیدەر لەشکری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خویندنی باڵا، پ.ی.د. قارەمان نادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خویندکاران، پ.ی.د. یادگار کەمال احمد، پ.ی.د. هەڵگورد سەرهەنگ مەغدید، پ.ی.د. عبد الباسط کامل فائق، د. احمد عبد العزیز، د. دەوەن جەمال حەوێزی ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکی، د. بنار جەودەت بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی، د. ڕاستی دڵشاد بەڕێوەبەری بەکارخستن، م.ی. هانا محمد سمایل سەرۆکی بەشی ئینگلیزی و م.ی. محمد کریم سەیدگوڵ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن پێکهێنراوە.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature. . There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED). Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+. KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021). Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia