News & Events

News & Events of Koya University.

18 بانەمەڕ, 2024

تێزی دکتۆرای "طالب ابوبکر طاهر" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

تێزی دکتۆرای "طالب ابوبکر طاهر" لە بواری زمانی کوردی بەناونیشانی "بنیاتی غەزەل و قەسیدە لە شیعری کلاسیکیی کوردیدا شیعری سالمی ساحێبقڕان بە نموونە" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

18 بانەمەڕ, 2024

ماستەرنامەی "خالد جمال عمر" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

ماستەرنامەی "خالد جمال عمر" لە بواری زانستی مێژوو بەناونیشانی "دەوڵەتی ئەیووبی لە دیدی مێژوونووسانی کورد (شەرەفخانی بەدلیسی و محمد ئەمین زەکی) وەک نموونە" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

17 بانەمەڕ, 2024

دوو مامۆستای زانکۆی کۆیە بە توێژینەوەیەک بەشدارییان لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتیی کرد

دوو مامۆستای زانکۆی کۆیە بەناوەکانی م.ی بارزان حسن احمد و م.ی ئیرەم جمال مصطفی بە توێژینەوەیەکی هاوبەش بەشدارییان لە "سێیەمین کۆنفڕانسی زانستیی نێودەوڵەتیی زانستە کارگێڕی، دارایی و یاساییەکان بۆ نوێبوونەوە و داهێنان "کرد.

16 بانەمەڕ, 2024

بەڕێوەبەرایەتیی بەکارخستنی زانکۆی کۆیە سیمینارێکی بەناونیشانی "Entrepreneurship: A New Career Path for Young Graduates" بەڕێوەبرد

بەڕێوەبەرایەتیی بەکارخستنی زانکۆی کۆیە سیمینارێکی بەناونیشانی "Entrepreneurship: A New Career Path for Young Graduates"ی بۆ م.ی سۆران عمر رشید بەڕێوەبرد.

15 بانەمەڕ, 2024

ماستەرنامەی "هەڵگورد نامق عزیز" لە بەشی ماتماتیکی فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

ماستەرنامەی خوێندکار "هەڵگورد نامق عزیز" لە بواری زانستی ماتماتیک بەناونیشانی "Stochastic Transportation of Electricity Using Fuzzy Information on Probability by Matrix Minima and Vogel Methods " لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی گفتوگۆ کرا.

08 بانەمەڕ, 2024

 بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سەردانی کۆنسوڵخانەی گشتیی کۆماری چین لە هەولێر کرد

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی زانکۆی کۆیە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەژێر ڕۆشنایی کۆڵەگەی (بە نێودەوڵەتی کردن و پێگەی جیهانی)ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧ و ئامادەکارییەکان بۆ سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بواری نەوت، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صديق سەردانی کۆنسوڵخانەی گشتیی کۆماری چین لە هەولێر کرد و لەلایەن بەڕێزان جێگری کۆنسوڵی گشتی، لیۆ ژینیۆنگ و بەرپرسی نووسینگەی سیاسیی کۆنسوڵخانەی چین، چین گوژینگەوە پێشوازییان لێکرا.

08 بانەمەڕ, 2024

 بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ کۆنسوڵی گشتیی وڵاتی ژاپۆن لە هەولێر کۆبوویەوە

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی زانکۆی کۆیە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەژێر ڕۆشنایی کۆڵەگەی (بە نێودەوڵەتی کردن و پێگەی جیهانی)ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧ و ئامادەکارییەکان بۆ سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بواری نەوت، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د.

04 بانەمەڕ, 2024

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ کۆنسوڵی گشتیی کۆماری کۆریا کۆبوویەوە

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی زانکۆی کۆیە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەژێر ڕۆشنایی کۆڵەگەی (بە نێودەوڵەتی کردن و پێگەی جیهانی)ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صديق سەردانی کۆنسوڵخانەی گشتیی کۆماری کۆریا لە هەولێر کرد و لەلایەن بەڕێز کۆنسوڵی گشتیی کۆماری کۆریا لە هەولێر، سینچویل لیم پێشوازییان لێکرا.

04 بانەمەڕ, 2024

زانکۆی کۆیە هەنگاو بە هەنگاو بۆ زانکۆیەکی سەوزتر

پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە کە لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ ڕاگەیێندرا، دەستپێشخەری و قەڵەمبازێکی گرینگی مێژووی بیست ساڵەی ئەم زانکۆیەیە.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES