گروپێک لە توێژەرانی فاکەڵتییەکانی ئەندازیاری و زانست و تەندروستی لە زانکۆی کۆیە داهێنانێکی نوێیان بڵاوکردەوە.
گروپێک لە توێژەرانی بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاری و بەشی کیمیا لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی زانکۆی کۆیە توێژینەوەیەکی هاوبەشیان بە نانیشانی:
"A Novel Poisoned Water Detection Method Using Smartphone Embedded Wi-Fi Technology and Machine Learning Algorithms" لە گۆڤاری "arXiv"ی نێودەوڵەتی بڵاو کردەوە.
گرووپەکە کە پێکهاتوون لە؛ پ.ی.د.هەڵگورد سەرهەنگ مەغدید، م.ی. شیرکۆ رەحمان حەمەصالح، د. ئاکار هاورێ تاهیر، م. حسن محمد علی، پ.ی.د. ئەژین تاهیر صابر، د. کۆسرەت نەژاد کاکە، د. سلام غفور تاهیر، م. لادی سەردار عبدالرحمن، پ.ی.د. عبدالباسط کامل فایەق، م. سەفەر مەغدید ئەسعەد و د. ئاراس تۆفیق ئەسعەد بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ سەرقاڵی داهێنانێک بوون لە رێگەی توێژینەوەیەکی زانستی.
سەبارەت بە توێژینەوەکەیان بەڕێز د. هەڵگورد سەرهەنگ مەغدید بە بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەی گوت:
" توێژینەوەکە شێوازێکی نوێی دیاریکردنی ئاوی ژەهراوی لە ئاوی پاک بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای وای فایی جێگیرکراوی سەر مۆبایلی زیرەک و ئەلگۆریسمی زیرەکی دەستکرد خستووەتەڕوو. توێژینەوەکە چارەسەرێکی گونجاو دەدات بە بەکارهێنەران هەم بە تێچووەکی کەم (واتا تەنها مۆبایلە زیرەکەکانی خۆیان بەکاردەهێنن)، وە بە کاتێکی کەم (تەنها لە ١٥ چرکەدا)، وە بەبی ئەوەی بەکارهێنەردەستێوەردان بکات (واتا تەنها لە رێگای بەکارهێنانی وافای مۆبایلە زیرەکەکانی خۆیان دەتوانن لە نزیک بەرداغە ئاوەکەوە دیاری بکەن ئایە ئاوەکە ژەهراوی یاخود پاکە)."
ئەم توێژینەوەی لە تاقیگەی کیمیای لە زانکۆی کۆیە ئەنجام دراوە بە بەکارهێنانی جۆری ژەهری: Lead Nitrate [Pb(NO3)2] with 100 ppm and 1000 ppm, separately.
بۆ بیبنی توێژیەنەوەکە کلیک لەم بەستەرەی خوارەوە بکە:
https://arxiv.org/abs/2302.07153
بۆ بینینی داتا و پرۆگرامە زیرەکەکە کلیک لەم بەستەرەی خوارەوە بکە:
https://github.com/halgurd18/poisoned_water_detection
چەند وێنەیەک لە کاتی ئەنجامدانی توێژینەوەکە: