لە سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی لە زانکۆی کۆیە وۆڕکشۆپێکی سەبارەت بە پێڤاژۆی بۆڵۆنا بە ناونیشانی "Bologna process: Market Oriented Curriculum Design" ئەنجامدرا.
دووشەممە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی لە زانکۆی کۆیە وۆڕکشۆپێکی بە ناونیشانی "Bologna process: Market Oriented Curriculum Design" سەبارەت بە پڕۆگرامی خوێندنی ئاڕاستەکراو بە گوێرەی بازاڕ و ھەلی کاری بۆ سەرۆکی بەشەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.
وۆڕکشۆپەکە پێکھات بوو لە دوو پانێلی جیاواز پانێلی یەکەم لەلایەن بەڕێز یاریدەدری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، پ.ی.د حەیدەر لەشکری بە ناونیشانی "Bologna Process Regulations"ی سەبارەت بە ڕێنماییەکانی پێڤاژۆی بۆڵۆنا پێشکەشی کرد.
پانێلی دووەم لەلایەن پ.ی.د اسعد محمد محمود لە زانکۆی گەرمیان بەناونیشانی " Curriculum
design and learning outcomes" سەبارەت بە داڕشتنی پڕۆگرامی خوێندن و ئەنجامەکانی فێربوون پێشکەش کرا.
سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی یەکێک لە سەنتەرە تایبەتمەندەکانی زانکۆی کۆیە، کار دەکات بۆ ڕاھێنانی خوێندکارانی خوێندنی باڵا و ستافی زانکۆ لەگەڵ نوێترین کارامەییە پیشەیی و زانستییەکانی تایبەت بە پرۆسەی فێربوون وفێرکردن.