گرووپی خوێندکارانی AICHEی سەربە بەشی ئەندازیاری کیمیاوی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە سیمینارێکیان بۆ ئەندازیار ئامێز عەبدوڵڵا-ی دەرچووی ساڵی ٢٠١٩ی هەمان بەش بەڕێوەبرد.

لە میانی سیمینارەکە کە بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری، پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر و بەڕێز پ.ی. فەخری حمد الله و ژمارەیەکی زۆر خوێندکاران بەڕێوەچوو، ئەندازیار ئامێز ئەزموونی خۆی لە کاری سەربەخۆ و درووستکردنی براندێکی تایبەت بە سابون، شامپۆ و جوانکاری باسکرد.

خاتوو ئامێز، ئەوەی خستەڕوو کە دوای کارکردن بۆ ماوەیەک لە کەرتی پیشەسازیی خۆراک بەڵام بوێرانە پشتی بە تواناکانی خۆی بەستووە و چووەتە نێو بازاڕی کارەوە.

ئەندازیار ئامێز هانی خوێندکارانی دا کە پشت بەخۆیان ببەستن و دوای دەرچوونیان رێگای کارکردن بۆ خۆیان بدۆزنەوە و هەروەها داوای کرد کە پاڵپشتی بکەن لە ناساندن و بەبازارکردنی بەرهەماکانی.

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی چاپتەری خوێندکارانی AICHE لە زانکۆی کۆیە سەردانی:

https://www.aiche.org/community/students/chapters/koya-university-studen...

چاپتەری خوێندکارانی AICHE لە زانکۆی کۆیە سیمینارێکیان بۆ دەرچوویەکی بەشی کیمیاوی رێکخست

News Date
Image