خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی بایۆلۆجی سەردانێکی زانستییان بۆ کارگەی ئاوی سلێمانی ئەنجامدا.

ڕۆژی دووشەممە ٦ی ئاداری ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بایۆلۆجی بەسەرپەرەشتیاری سەرۆکی بەشی بایۆلۆجی بەڕێز د. هیوا رمضان فتاح و بەڕێز پ.ی.د حنان طارق صبحی و بەڕێز م. هناء علی محمد لە بابەتی Practical Pollution  سەردانێکی زانستییان بۆ کارگەی ئاوی سلێمانی ئەنجامدا.

 لەم سەردانەدا سەرەتا لە لایەن کارمەندانە بەڕێزەکانی کارگەکەوە پێشوازی لە خوێندکاران کرا و ئینجا دەستکرا بە ڕوونکردنەوەی پڕۆسەی پاککردنەوەی ئاوی ژێر زەوی و ناساندنی ستانداردەکان بۆ پێکهاتە و خوێیەکانی ناو ئاوەکە و پاشان باسکردنی ئەو  تێستە گرنگانەی لە تاقیگە تایبەتەکەی کارگەکە بۆ Microbiology ناسێنراو دواتر پڕۆسە و مێکانیزمی دروستکردنی بتڵەکان و لێدانی لۆگۆ تا کۆتا قۆناغ و ناردنیان بۆ ناو بازاڕ بۆ خوێندکاران ڕوونکرایەوە و  وەڵامی پرسیار سەبارەت بە بابەتەکان درایەوە بە خوێندکاران.

بەشی بایۆلۆجی یەکێکە لە بەشەکانی فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە و خاوەنی ٣٢ ستافی ئەکادیمییە، ئەم بەشە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە و ئامانجی ئەم بەشە پەروەردەکردنی خوێندکاران لەگەڵ پرنسیپەکانی بایۆلۆجییە تا لەم ڕێگایەوە بتوانن لە بوارەکەی خۆیاندا خزمەت بکەن.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی بەشی بایۆلۆجی بکەن:

https://fsch.koyauniversity.org/departments/dbio

خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی بایۆلۆجی سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

News Date
Image
خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی بایۆلۆجی سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا