گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (عطاء طاهر عبدالله) لە بەشی زمانی عەرەبی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ئاداری ٢٠٢٣ لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری فاکەڵتی، پ.د. سەفین جلال نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (عطاء طاهر عبدالله) بەناونیشانی " أشعار عبدالله البيتوشي (ت 1211ه) دراسة بلاغية (البيان و البديع)" تاوتوێ کرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە پ.د. طاهر مصطفی علی، زانکۆی صلاح الدین، سەرۆکی لیژنە ، پ.ی.د. باوەدین کریم مولود، زانکۆی کۆیە، ئەندام، پ.ی.د. سامان جلیل ابراهیم. زانکۆی گەرمیان، ئەندام، پ.د. هشیار زکی حسن، ئەندام و سەرپەرشتیار، زانکۆی کۆیە.
گفتوگۆیەکی چڕیان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.
لە بەرامبەردا خوێندکار (عطاء طاهر عبدالله) وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و لە ئەنجامدا توێژینەوەکە پەسەندکرا.