لە بەشی مێژوویی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە ماستەرنامەیەک دەربارەی خیلافەی عەباسی تاوتوێ کرا.
گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (هۆشمەند اکرم مولود) لە بەشی مێژوو فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ڕۆژی پێنجشەممە ٩٢ی ئاداری ٢٠٢٣ لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری فاکەڵتی، پ.د. سەفین جلال نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (هۆشمەند اکرم مولود) بەناونیشانی " خیلافەی عەباسی لەسەردەمی بوەیهی و سەلجوقی لێکۆڵینەوەیەکی بەراورد کارییە" تاوتوێ کرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە پ.د. زرار صدیق تۆفیق، زانکۆی دهۆک، سەرۆکی لیژنە ، پ. ی.د. حیدر لەشکر خضر ، زانکۆی کۆیە، ئەندام، پ.ی.د. احمد رضا احمد. زانکۆی ڕاپەڕین، ئەندام، پ. ی. د. کامران عزیز عبدالله، سەرپەرشتیار، زانکۆی کۆیە.
گفتوگۆیەکی چڕیان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.
لە بەرامبەردا خوێندکار (هۆشمەند اکرم مولود) وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و لە ئەنجامدا توێژینەوەکە پەسەندکرا.