ماستەرنامەی خوێندکارێکی خوێندنی باڵا ماستەر لە بەشی زمانی کوردی بە ناونیشانی "پەیوەندیی نێوان زمان و راگەیاندن - لێکۆڵینەوەیەکی وەسفی شیکاری" تاوتوێکرا.
کاتژمێر ٩ی بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی ئاداری ٢٠٢٣ لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی زمانی کوردی (سامان عمر سیدگوڵ) بەڕێوەچوو.
ماستەرنامەکەی خوێندکار (سامان عمر سیدگوڵ) بە ناونێشانی "پەیوەندیی نێوان زمان و راگەیاندن - لێکۆڵینەوەیەکی وەسفی شیکاری" و لەلایەن ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
پ.د. شێرکۆ حمد امین، سەرۆکی لیژنە
پ.ی.د. جوانە احمد حمە حسین، زانکۆی سلیمانی، ئەندام
پ.ی.د. هێمن عبد الحمید شمس، زانکۆی کۆیە، ئەندام
پ.ی.د. نەوازاد ئەنوەر عومەر ، زانکۆی کۆیە، ئەندام و سەرپەرشتیار. بۆ ماوەی سێ کاتژمێر گفتوگۆیەکی چڕیان لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.
لە بەرامبەردا خوێندکار (سامان عمر سیدگوڵ) وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و لە ئەنجامدا توێژینەوەکە پەسەندکرا.