ڕۆژی دووشەممە ١٠ی نیسان ٢٠٢٣، لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکارێکی خوێندنی بالا بەڕێوەچوو.
خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی پەروەردەی ئایین (رەوەند نجیم احمد) ماستەرنامەکە بە ناونیشانی " الوقائیة التربوية لحفظ العقل في القران الكريم" پێشکەشی لێژنەی گفتوگۆ کرد.
ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
پ.ی.د. هیمن عزیز برایم، زانکۆی کۆیە، سەرۆکی لیژنە، پ.ی.د. عباس علی سلیمان، زانکۆی صلاح الدین، ئەندام، پ.ی.د. سردار رشید حمە صالح، زانکۆی سلێمانی، ئەندام، پ.د. جواد فقی علی، زانکۆی کۆیە، ئەندام و سەرپەرشتیار.
گفتوگۆیەکی چڕیان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.
لە بەرامبەردا خوێندکار ( رەوەند نجیم احمد) وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و لە ئەنجامدا توێژینەوەکە پەسەندکرا.