ڕۆژی دووشەممە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٣ لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (هاوژین همزە عزیز) لە بەشی زمانی ئینگلیزی بەڕێوەچوو.
ماستەرنامەکەی خوێندکار (هاوژین همزە عزیز) بەناونیشانی:
"The Representation of Female Nurse in the Poetry Jouhn Keats" بو و لەلایەن ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
پ.د. حمدي حمید یوسف، زانکۆی کیتاب- سەرۆکی لیژنە
پ.ی.د. رێبوار زین الدین محمد ، زانکۆی هەڵەبجە - ئەندام
پ.ی.د. حامد بدري عبد السلام، زانکۆی کۆیە - ئەندام
پ.ی.د. یاسر علاوي عبد، زانکۆی کۆیە- ئەندام و سەرپەرشتیار
ئەندامانی لیژنەی تاوتوێکردنەکە گفتوگۆیەکی چڕیان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.
لە بەرامبەردا خوێندکار (هاوژین همزە عزیز) وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و لە ئەنجامدا توێژینەوەکە پەسەندکرا.