کاتژمێر١٠ی بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٣ لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی کارگێڕی کار بەڕێوەچوو.
ڕۆژی دووشەممە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٣ لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (شاکو ئیسماعیل حاجی) لە بەشی کارگێڕی کار تاوتوێ کرا.
ماستەرنامەکەی خوێندکار (شاکو ئیسماعیل حاجی) بەناونیشانی:
"دور القیادة الرنانة في تحقیق الاداء الابداعي " بو و لەلایەن ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
پ.د. کاوە حەمەفەرج قەرەداغی، زانکۆی سلیمانی - سەرۆکی لیژنە
پ.د. مهاباد نووری عبدالله ، زانکۆی سەڵاحەددین- هەولێر- ئەندام
پ.ی.د. بڕوا سەردار احمد، زانکۆی کۆیە - ئەندام
د. دالیا خالد احمد، زانکۆی کۆیە- ئەندام و سەرپەرشتیار
ئەندامانی لیژنەی تاوتوێکردنەکە گفتوگۆیەکی چڕیان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.
لە بەرامبەردا خوێندکار (شاکو ئیسماعیل حاجی) وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و لە ئەنجامدا توێژینەوەکە پەسەندکرا.