بەشی زمانی ئینگلیزی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی تایبەت بە پڕۆژەی توێژینەوەی خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشەکەی بەناونیشانی "پتەوكردنی پردی په‌یوه‌ندیی نێوان زانكۆ و كۆمه‌ڵگه‌ له‌ ڕێگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی"  بەڕێوەبرد.

ڕۆژی سێ شەممە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د ڕۆستەم سلام عزیز، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە پ.د سەفین جلال و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و خوێندکاران بەشی زمانی ئینگلیزیی زانکۆی کۆیە دووهەمین وۆرکشۆپی خۆی تایبەت بە پڕۆژەی توێژینەوەی خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشەکە بەناونیشانی"پتەوكردنی پردی په‌یوه‌ندیی نێوان زانكۆ و كۆمه‌ڵگه‌ له‌ ڕێگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی"  لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو. 

سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە وتەی بەخێرهاتن لەلایەن سەرۆکی بەشی پەروەردەی زمانی ئینگلیزی د. پەیمان زۆراب عزیز دەستی پێکرد.

دواتر بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی بەڕێز پ.ی.د ڕۆستەم سلام عزیز وتاری سەرۆکایەتی زانکۆی پێشکەش کرد. 

وۆرکشۆپەکە لە دوو پانێل پێکدەهات و لەهەر پانێلێکدا خوێندکارانی قۆناغی چوارەم توێژینەوەکانی خۆیان لە بواری بەکالۆریۆس پێشکەش کرد بەم شێوەیەی خوارەوە:

پانێلی یەکەم:

بەڕێوەبەری پانێڵ: پەرێز قادر.

خوێندکار عومەر زرار حسێن توێژینەوەی "Problems of Explicit Translation of Secondary  School TextBooks from English into Kurdish in Kurdistan region-Iraq " پێشکەش کرد.

خوێندکار  گەشاو فاخر عبداللە توێژینەوەی " Teachers perceptions on large sized classes in Kurdistan Region Iraq a Qualitative approach " پێشکەش کرد.

خوێندکار سەفەر محسن سعید توێژینەوەی " Challenges of teaching listening skills in high Schools in Kurdistan Region -Iraq A Qualitative approach   " پێشکەش کرد.

خوێندکار چنار ابراهیم قادر توێژینەوەی " Classroom Environment in public and private schools in Kurdistan Region-Iraq: Comparative study " پێشکەش کرد.

پانێلی دووەم:

 بەڕێوەبەری پانێل: ئیبراهیم تەها.

خوێندکار شنیا ئارام احمد توێژینەوەی " The use of Literary Texts in High Schools English textbooks in Kurdistan Region-Iraq: A qualitative study " پێشکەش کرد.

خوێندکار تابان عمر محمد  توێژینەوەی " Challenges of teaching speaking skills in high Schools in Kurdistan Region-Iraq: A Qualitative approach " پێشکەش کرد.

خوێندکار ئاڤان جرجیس  توێژینەوەی " On the Implementation of student-centered learning in public secondary schools in Kurdistan Region-Iraq " پێشکەش کرد.

خوێندکار  محمد دانا بکر  توێژینەوەی " Challenges of teaching speaking skills in high schools in Kurdistan Region-Iraq: A Qualitative approach  " پێشکەش کرد.

بواری پرسیار و وەڵام و ئاڵوگۆڕی بیروڕا و گفتوگۆی ئاکادیمیی و زانستی لە کۆتایی پانێلەکاندا بۆ بەشداربووان ڕەخسێندرا.

وۆرکشۆپێکی تایبەت بە توێژینەوەی خوێندکارانی قۆناغی چوار بەڕێوەچوو

News Date
Image
وۆرکشۆپێکی تایبەت بە توێژینەوەی خوێندکارانی قۆناغی چوار بەڕێوەچوو