بەشی زمانی ئینگلیزی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی " The contributing approaches to Language and Literature "ی بەڕێوەبرد.
ڕۆژی سێشەممە ٩ی ئایاری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.د سەفین جەلال و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و خوێندکاران بەشی پەروەردەی زمانی ئینگلیزی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی " The contributing approaches to Language and Literature " ی لە هۆڵی م. تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەبرد.
وۆرکشۆپەکە لە دوو پانێل پێکهاتبوو کە تێیدا مامۆستایانی بەشی پەروەردەی زمانی ئینگلیزی بابەت و باسی پەیوەندیدار بە زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزیان پێشکەش کرد و بەڕێوەبەری پانێلی یەکەم بەڕێز م.ی ژینۆ جەوهەر بوو کە ئەم بابەتانەی تێدا پێشکەش کران:
" Moral or Humanistic Approach of Studying Literature " بابەتێک بوو سەبارەت بە هاندەرە ئەخلاقی یاخود ئینسانییەکان بۆ خوێندنی ئەدەبیات لەلایەن د. ئەحمەد عەبدوولعەزیز پێشکەش کرا.
" Metaphors and PTSD " بابەتێک بوو سەبارەت بە لێکچوواندن و کاریگەری و ئاسانکارییەکانی بۆ ئەو کەسانەی گرفتی PTSD هەیە لەلایەن م.ی دابان قاسم پێشکەش کرا.
" Current Approaches and Methods in Language Teaching" بابەتێک بوو سەبارەت بە هاندەر و شێوازە ئێستاییەکان لە فێرکردنی زمان لەلایەن م.ی سارا جەمال پێشکەش کرا.
پانێلی دووەم لەلایەن بەڕێز م.ی دلێر ئەسووەد بەڕێوەبرا و ئەم بابەتانەی تێدا پێشکەش کران:
" Inquiry Based Learning " بابەتێک بوو سەبارەت بە پرسیارکردنی پشتبەستوو بە فێربوون لەلایەن بەڕێز پ.ی.د پەیمان زۆراب پێشکەش کرا.
" Common Misconceptions about Applied Linguistics " بابەتێک بوو سەبارەت بە هەڵەتێگەیشتنە باوەکان دەربارەی زمانەوانیی کردەیی لەلایەن بەڕێز پ.ی.د بەختیار عومەر پێشکەش کرا.
" Using Mother Tongue in English Language Teaching " بابەتێک بوو سەبارەت بە بەکارهێنانی زمانی زگماکی لە فێرکردنی ئینگلیزی لەلایەن بەڕێز م.بورهان ساڵح پێشکەش کرا.
کۆتایی پانێلەکان تایبەت بوو بە پرسیار و وەڵامی بەشداربووان لە پێشکەشکارانی بابەتەکان و لە بڕگەیێکی تردا بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر پێشکەشکارانی بابەتەکان دابەش کرا.