شاندی زانکۆی کۆیە لە نەجەف بەشدارییان لە یەکەمین دیداری نیشتمانی بۆ کۆچی دوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد

شاندی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی بەڕێز پ.ی.د. محمد حسیب صدیق سەردانێکی شەش ڕۆژە بۆ پارێزگاکانی بەغدا، نەجەف و بەسڕە ئەنجامدەدات.

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی تشرینی یەکەمئ ٢٠٢٣ شاندی زانکۆی کۆیە لە میانی سەردانەکەیاندا بۆ شاری نەجەف بەشدارییان لە "یەکەمین دیداری نیشتمانی بۆ کۆچی دوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی" کرد کە بە هەماهەنگی لە نێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و دامەزراوەی بەحر العلوم لە پەیمانگای ئەلعەلەمەین بۆ خوێندنی باڵا ڕێکخرابوو.

هاوکات لە میانی دیدارەکەدا م. بەختیار عەوڵا ڕەشید توێژینەوەیەکی بە ناونیشانی "أمکانیة الرئیس جلال طالباني من اللغة العربیة- العوامل و الاسباب" 

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە زانکۆی کۆیە یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی هەیە کە هەماهەمگی لە بوارە زنستی و ئەکادیمی ئەنجامدانی خولی ڕاهێنان لەخۆدەگرێت.

هاوکات شاندی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئەندامێتی هەریەک لە بەڕێزان  یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.ی.د هەڵگورد سەرهەنگ مەغدید، ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. ئەژین طاهر صابر، ڕاگەری فاکەڵتیی پزیشکی د. دەوەن جەمال حەوێزی، بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر. بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان د. هاوکارە باپیر،  د. احمد مازن و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن م.ی. محمد کریم سیدگوڵ.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
Koya University