وۆرکشۆپێک بەناونیشانی " Methods & Research Design " لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەدەچێت

 زانکۆی کۆیە لەدرێژەی زنجیرەی وۆرکشۆپە هاوبەشەکانی لەگەڵ زانکۆی ئوڵستەری ئیرلەندی باکوور وۆرکشۆپێک بەناونیشانی " Methods & Research Design " لە سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئاکادیمی بەڕێوەدەبات.

 وۆرکشۆپەکە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێ واتە ڕۆژانی ٢٢ تا ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئاکادیمیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەدەچێ و بەشێوەیەکی سەرەکی ئامانجەکەی باسکردن و گەنگەشەی مێتۆدۆلۆژیی توێژینەوە واتە ڕێکارزانی توێژینەوەیی دەگرێتەخۆی لە بواری پەروەردە بەگشتی و پەروەردە و بنیادنانی ئاشتی لە دۆخی ململانێدا بەتایبەتی.

پڕۆفیسۆر کێڵسی شانکس کە وەک نوێنەری زانکۆی ئۆلستەر لە پڕۆژە هاوبەشەکەی زانکۆی کۆیە و زانکۆی ناوبراو بەشداربووە لە دەستەبەرکردنی پاڵپشتی دارایی ئاکادیمیای بەریتانیا و هاوکات وەک قسەکەر و پێشکەشکاریش لە زنجیرەی وۆرکشۆپەکاندا بەشدارە لە پەراوێزی لێدوانێکی میدیایی بۆ ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بە تواناییەکانی تیمی توێژینەوەی زانکۆی کۆیە پێکهاتوو لە ١٤ بەشداربوو کرد و بەتایبەتی بەشداریی کارای ئەم توێژەرانەی لە باس و بابەتەکانی وۆرکشۆپەکاندا بەرز نرخاند وگوتی:

ئەم ڕاهێنانە وۆرکشۆپییانە بەردی بناغەی پڕۆژە هاوبەشەکەی نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی ئۆڵستەری پاڵپشت بە ئاکادیمیای بەریتانیا واتە پڕۆژەی پەروەردە، ئاشتی و سیاسەت و ئەم پڕۆژەیە توانیویەتی هاوئاهەنگییەکی بەهادار لەنێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی ئۆڵستەر دروست بکات و ئێمە چاوەڕوانی هەنگاوەکانی دواترمان دەکەین بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی توێژینەوەیی هاوبەشی هەردوو لایەن"

 پانێلەکانی وۆرکشۆپە سێ ڕۆژییەکە ئەم بابەتانە دەگرێتەوە ناساندنێکی خێرای مێتتۆدەکانی توێژینەوە و دیزاینی توێژینەوە (چۆنایەتی، چەندایەتی و مێتۆدی تێکەڵاو)، خوێندنەوەیەکی قووڵتر بۆ توێژینەوەی چۆنایەتی:پارادایمەکانی توێژینەوە، پێشەکییەک بۆ مێتۆدە سەرەکییەکانی کۆکردنەوەی داتا لە توێژینەوەی چۆنایەتی، چەندایەتی و تێکەڵاو و لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان د.شێرکۆ کرمانج، نضال الحاج سلیمان، د.کاروان مصطفی سعید و د. مصطفی وشیار عبداللە پێشکەش دەکرێن.

دکتۆر شێرکۆ کرمانج کە لەم وۆرکشۆپەدا بابەتی پێشکەش کردووە ئاماژەی بەوەدا ئەم وۆرکشۆپە وێڕای ڕوونکردنەوەی شێواز و ڕێکارە جۆراوجۆرەکانی توێژینەوە بە توێژەران هاوکات ڕێکار و مێتۆدی گونجاو بۆ توێژینەوەشیان پێشکەش دەکات بەو واتەیە توێژەران تەنیا ڕێکارێک بۆ توێژینەوە ناگرنەبەر بەڵکوو گونجاوترین ڕێکار کە دەستەبەری ئامانجی توێژینەوەکە دەکات.

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

News Date
Image
Koya University