ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە، د. دەوەن جەمال حەوێزی لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو بە هاوەڵی کۆلێژی نەشتەرگەرانی ئەمریکا.
د. دەوەن جەمال حەوێزی سەبارەت بەم دەستکەوتە بە ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەی وت:
"کۆلێژی نەشتەرگەرانی ئەمریکا ١١٠ ساڵە دامەزراوە و زیاتر لە ٩٠ هەزار هاوەڵی لە هەموو جیهاندا هەیە و بە پێی سایتی رەسمی کۆلیژەکە ئەندامبوون بۆ پزیشکانی بوارە جیایەکانی نەشتەرگەریە لە هەموو جیهان و پاش ئاهەنگی بوون بە هاوەڵ و سوێند خواردنی رەسمی بەشداری کۆنفرانسی ساڵانە کۆلیژەکەمان لە بۆستن کرد ".
د. دەوەن، سەبارەت بە ئالییەتی وەرگرتن و بوون بە هاوەڵ گوتی:
"پاش هەڵسەنگاندنی وورد و تەواوی بڕوانامە و پڕۆفێشناڵی لە کار و دڵسۆزی بۆ پیشە و دڵسۆزی بۆ نەخۆش و بەرزی ڕەوشتی پزیشکی و یەکسانی لە خزمەتکردنی نەخۆش، ئەوە پێشکەشکارەکە بە هاوەڵ وەردەگیرێت".
د. دەوەن، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم هەنگاوەی لە چوارچێوەی کۆڵەگەکانی نێودەوڵەتی بوون و ئاوێتەبوون لەگەڵ کۆمەڵگەی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧ دێت و گوتی:
"ئەو خوێندکارانەی فاکەڵتیی پزیشکیی زانکۆمان کە ئارەزوویان لە نەشتەرگەری هەیە دەتوانن ببن بە ئەندام لە بەشی خوێندکارانی ئەو کۆلیژە".