بەشی پەروەردەی ئایینی فاکەڵتیی پەروەردە، لە چوارچێوەی ئامانجی "پەرەپێدانی بەرنامە و دەستپێشخەری بەرنامە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵودەبوون بە هۆشبەرەکان، توندوتیژی و شکستی گەنجان لە کۆمەڵگە خۆجێیەکاندا"ی کۆڵەگەی "ئاوێتەبوون لەگەڵ کۆمەڵگە" پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧ بەشی پەروەردەی ئایینیی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە، وۆرکشۆپێکی بە درووشمی "ژیانێکی تەندروست هەڵبژیرە" و بەناونیشانی "ڕۆڵی پەروەردە لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕوانگەی ئیسلامی و کۆمەڵایەتی" لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.
ڕۆژی چوارشەممە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق، ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە بەشی پەروەردەی ئایینی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "ڕۆڵی پەروەردە لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە روانگەی ئیسلامی و کۆمەڵایەتی" لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.
سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز و دواتر سروودی نەتەوەیی "ئەی رەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر سەرۆکی بەشی پەروەردەی ئایینی بەڕێز د. ئارەزوو نورالدین رشید وتارێکی پێشکەش کرد.
بڕگەی دواتر تایبەت بوو بەخشینی خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەن سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە هەریەک لەبەڕێزان پ.د جمال محمد فقی رسول و م. احمد عمر حسن لەپای خزمەتی بەردەوامین بە پڕۆسەی فێرکردن لە ئاستی خوێندنی باڵادا کە ئێستا خانەنشین بوون.
بڕگەی دواتر دەستپێکی پانێلەکانی وۆرکشۆپەکە بوو و لە پانێلی یەکەم بەڕێز پ.د بەدرخان مصطفی ابراهیم بەڕێوەبەری پانێل بوو و ئەم بابەتانەی تێدا پێشکەش کران:
بەڕێز پ.ی.د بەختیار کمال محمد تاڵەبانی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکیی سلێمانی بابەتی "دور التربیة فی زیادة الوعی عند المراهقین لمکافحة المواد المخدرة"ی پێشکەش کرد.
بەڕێز د. عمر علی چارەسەرکاری دەروونی بابەتی "ماددە هۆشبەرەکان و نەوەکانمان لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا"ی پێشکەش کرد.
بەڕێز ڕێکەوت محمد طە لێکۆڵەر لە بەشی ماددە هۆشبەرەکان بابەتی "زانیاری دەربارەی ئاماری ماددە هۆشبەرەکان"ی پێشکەش کرا.
پانێلی دووەم لەلایەن بەڕێز م.ی ئومێد محمد بەڕێوەبرا و بابەتە پێشکەش کراوەکان ئەمانەی گرتبووە خۆ:
بابەتی "احکام المخدرات فی الکتاب و السنة" لەلایەن بەڕێز پ.ی.د هاشم اسماعیل ابراهیم پێشکەش کرا.
بابەتی "دور التربیة الایمانیة فی مکافحة المخدرات" لەلایەن بەڕێز م.ی محمد ئازاد سمایل پێشکەش کرا.
بابەتی 'موقف الدین الاسلامی من افة المخدرات و طرق علاجها" لەلایەن بەڕێز م. حکیم ابوبکرعلی پێشکەش کرا.
ئەم وۆرکشۆپە لە چوارچێوەی کۆڵەکەی "ئاوێتەبوونی کۆمەڵگە"ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو و ئامانج و مەبەستی ئەم کۆڵەکە ڕۆڵگێڕان و کاریگەری دانانێکی فراوانتری زانکۆیە لە دۆزینەوە و پێشنیاری وەڵام و چارەسەر بۆ کێشە و ئاڵەنگارییەکانی کۆمەڵگە.
بڕگەی کۆتایی وۆرکشۆپەکە بریتیی بوو لە دابەشکردنی بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر بەڕێوەبەری پانێلەکان و پێشکەشکارانی بابەتەکان.