تێزی خوێندکاری دکتۆرا " مەبەست هەژار حمد " لە بواری مێژوو و سەبارەت بە سیاسەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لەمەڕ دۆزی کورد لە باشووری کوردستان بەناونیشانی "سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە دۆزی کورد لە باشووری کوردستان (١٩٩١-٢٠٠٥) " لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
ڕۆژی سێ شەممە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا " مەبەست هەژار حمد " لە بواری مێژوو بەناونیشانی "سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە دۆزی کورد لە باشووری کوردستان (١٩٩١-٢٠٠٥) " لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د سامان حسین احمد سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.ی.د دلێر احمد حمد ئەندامی لێژنە، پ.ی.د هیوا حمید شریف ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د سیامند کریم محمود ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی گەرمیان، پ.ی.د احمد محمدامین قادر ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.د سەروەر عبدالرحمن عمر لە ئەنیستیتۆی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.
ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.