ماستەرنامەی خوێندکار "رسول کاکەلاو سلیم" لە بەشی زمانی عەرەبی سەبارەت بە بیرمەندی گەورەی کورد "مەسعوود محەممەد" بەناونیشانی "الروی النقدیة فی کتابات مسعود محمد جلیزادە" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

 ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری ماستەر "رسول کاکەلاو سلیم" لە بواری زمانی عەرەبی بەناونیشانی "الروی النقدیة فی کتابات مسعود محمد جلیزادە" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د لطیف محمد حسن سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د سمیر صبری شابا ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د ادریس کریم محمد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی و پ.د هشیار زکی حسن لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە. 

ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University

Koya University

News Date
Image
Koya University