تێزی خوێندکاری دکتۆرا "نوری محمد زاهد احمد" لە بواری پەروەردەی ئایینی بەناونیشانی "الشیخ محمد مردوخی و جهودە الدعویة و العلمیة" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا "نوری محمد زاهد احمد" لە بواری پەروەردەی ئایینی بەناونیشانی "الشیخ محمد مردوخی و جهودە الدعویة و العلمیة" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لێژنە گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د صباح محمد نجیب سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.د هێمن عزیز برایم ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د هاشم اسماعیل ابراهیم ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د ابراهیم احمد سلیمان ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د ناصح کریم عبداللە ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی هەڵەبجە و پ.د اسماعیل محمد جلال لە زانکۆی سلێمانی ئەندامی لێژنە و سەرپەرشتیاری توێژینەوە.
ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.