دکتۆر "سامان تاهیر فەرەج" مامۆستای فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە بە پێشکەشکردنی حاڵەتێکی دەگمەنی پزیشکی بەشداری یەکەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی کۆلێژی نەشتەرگەرانی ئەمریکی-لقی هەرێمی کوردستانی عێراقی کرد.
ڕۆژانی ٣٠ی تشرینی دووەم بۆ ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، یەکەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی کۆلێژی نەشتەرگەرانی ئەمریکا - لقی هەرێمی کوردستان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان عێراق بەڕێوەچوو، دکتۆر "سامان تاهیر فەرەج" مامۆستای زانکۆی کۆیە لە فاکەڵتیی پزیشکیی گشتی بە پێشکەشکردنی حاڵەتێکی دەگمەنی پزیشکی بەشداری کرد بە ناونیشانی "11 years old girl with giant juvenile fibro adenoma, First case report in Erbil city ".
لەمیانەی کۆنفڕانسەکەدا ڕێزلێنان لەلایەن وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز سامان بەرزەنجی بەسەر هەڵگرانی بڕوانامەی ئەندامییەتی کۆلێژی نەشتەرگەرانی ئەمریکا دابەشکرا و دکتۆر سامان تاهیر فەرەج یەکێک بوو لەوان.